$باشووری کوردستان$
- شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (#کەجەدە#) بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم گەیشتنە شاری #هەولێر#.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362599/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 07-09-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362599/0003.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەکۆی دەنگ لەکەشێکی هەڤاڵانەدا بڕیاریدا کۆنگرەی خۆی لە ڕۆژی 7-12ی ئەمساڵدا ببەستێت.[2]
- لە هۆڵی ئازادی #حزبی شیوعی#، لە شاری #سلێمانی# لە لایەن کەمپینی پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی کوردستان، یەکەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی چالاکوانی سیاسی #ڕامین حوسێن پەناهی# کرایەوە.[3]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاخەوانی کورد، هەوراز ڕەزا، لە کاتی مەشقکردن لە شاخی #هەزارمێرد# کەوتووەتە خوارەوە و دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە #عەفرین# 2 هاووڵاتییان ڕفاند. کەسە ڕفێنراوەکان ناویان نوری مستەفا لە گوندی بادینا و حەنان خەلیل جندۆ لە گوندی مسکایای ژوورن لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین.[1]