$باکووری کوردستان$
- لە #ئەرزەرۆم# و قەرەیاز پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەرچەندین ماڵ. لە ئەنجامی ئەو هەڵیانکوتانەی سەرماڵاندا، 7 کەسیان دەستگیر کرد کە #مەلیکە گۆکسو#-ی هاوسەرۆکی شارەوانی قەرەیاز-ی #هەدەپە# و دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تێدایە. جگە لە مەلیکە گۆکسو، سەردار گۆکسو، سەرکان گۆکسو، ئەمەل توران، ئەردال بایرام و فەرهاد کایا-ش دەستگیر کران.[3]
- بنەماڵەی ئۆجالان و سێ گیراوی دیکەی زیندانی ئیمرالی بۆئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن داواکارییان پێشکەشی دادگا کرد، بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ ژمارەیەک لە جوتیارانی پارێزگای #کرماشان# بە ئامانجی دەربڕینی نارەزایەتیی لەدژی دیاریکردنی نرخێکی کەم بۆ بەرهەمی تەماتەکەیان لەلایەن دەوڵەتەوە لە بەرامبەر بینای پارێزگاری کرماشان گردبوونەوە و نارەزایەتییان دەربڕی.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362609/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=جوتیارانی کرماشان لەبەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362609/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- #نەجەف مێهدیپوور#، ڕۆژنامەنووسی زیندانیی کوردی خەڵکی شاری #ئیلام#، بەهۆی بارودۆخی خراپی جەستەی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیلام لە دەرەوەی زیندان کرا.[6]
- کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی شاری #پیرانشار#، بەهۆی ڕاگیرانی ئەو پرۆژەیە، هەتا کاتی دیاریکراو، بێکار بوون.[6]
- کاتژمێر 12ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، دوو هاووڵاتی لە شاری #سەوڵاوا# بە ناوەکانی ئێران قادرمەرزی تەمەن 37 ساڵ و ڕامیار سارمی نژاد، تەمەن 24 ساڵ، بەهۆی هاتنی بوومەلەرزە لەو شارەدا، بریندار بوون.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە #هەولێر# پەردە لەسەر پەیکەری گاندی لادرا.[2]
- لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی #گەرمیان# لە لایەن پۆلیسەوە هەردوو بەڕێوەبەری گومرک و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەستبەسەرکراون و ماوەی دوو ڕۆژە لە زینداندان.[1]
- بەرەی عەرەبیی یەکگرتوو لە شاری #کەرکووک# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیستی هاوپەیمانیی حزبە کوردستانییەکانی کەرکووک ناوەکەی نەتەوەپەرستی دروست دەکات، بۆیە لە کۆمسیۆن سکاڵا لە دژی ناوەکەی تۆمار دەکەین.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362609/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=گەیشتنی سەرۆک کۆمار بۆ هەولێر=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362609/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- #بەرهەم ساڵح# سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ، گەیشە شاری هەولێر و لەلایەن #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و #فرسەت سۆفی# پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم پێشوازی لێکرا.[4]
- کاربەدەستانی #بەرەی تورکمانی# لە کاتی کردنەوەی بارەگاکەیان لە #کفری#، هەڕەشەیان لە کاربەدەستانی هەرێم کرد و وتیان: ئەگەر ئەو کەسانەی ساڵی 2017 بارەگاکەیان سووتاندووە دەستگیر نەکرێن ئاڵۆزی لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەرەی تورکمانی ڕوودەدات.[5]