نوسینی: د. محێدین محەمەد خانی
یەکەمین کتێبی دکتۆر محێدین محەمەد خانی بە زمانی کوردی..
لەم کتێبەدا هەوڵ دەدەین بە ناساندنی ئێوە بە خۆتان لەڕێگەی دەلاقەی هۆشیار بوونەوەو، بەهاوکاری خۆتان دەلاقەیەک بەڕووی ژیانتاندا بکەینەوە، هەروەک بەباسکردن، پیشاندان و ڕوونکردنەوەی دەلاقەکانی ئاشنایی، هاوسەرگیریی خۆتان، تا هاوسەرگیری ڕۆڵەکانتان بە زمانێکی سادە و خۆماڵی باسکراوە..
لە هەمان کاتدا زانستی دەروونناسانە خراوەتە پێشچاو تا بە پیشاندانی خاڵی گرنگ و وەرچەرخان، ڕوونکەرەوەو پیشاندەری کاریگەریتان بەسەر ژیانی خۆتان و منداڵەکانتاەوە بین..