خواجە عەبدوڵڵای ئەنساری
وەرگێڕانی: موسعەب ئەدهەم
ئیلاهی نامە
خواجە عەبدولڵای ئەنساری
و. موسعةب
ئیلاهی! ئەی نزیکتر بە خۆمان لە خۆمان
میهرەبانتر بۆ خۆمان لە خۆمان
ئیلاهی! چەند جوانە ڕۆژانی دۆستان لەگەڵ تۆ
چەند چاکە مامەڵەیان لە ئارەزووی دیداری تۆ
چەند خۆشە گفتوگۆیان، لە ڕێگەی گەڕانی تۆ
چەند مەزنە ڕۆژگاریان لەسەر کاری تۆ.
خودایا: گرفتاری ئەو دەردەم کە تۆ دەرمانی ئەوی
لە ئارەزووی ئەو سوتانەم کە تۆ سەرەنجامی ئەوی
بەندەی ئەو سەنا و سوپاسەم کە تۆ شایەنی ئەوی
من لە تۆ چی دەزانم، تۆ دەزانی
تۆ ئەوەی کە خۆت فەرمووت
هەر بەو جۆرەی کە فەرمووت، هەر ئەوەیت.
ئیلاهی! جگە لە تۆ دەستگرۆیەک نیە
جگە لە تۆ پەنایەک نیە
جگە لە تۆ پرسیارمان وەڵامی نیە
جگە لە تۆ دەردمان دەرمانی نیە
جگە لە تۆ لە غەممان غەمڕەوێنێکی نیە.[1]