ئه خلاق و عه داله ت و سیاسه ت
باوه ڕم وایه هه موو شتیک له فیکره وه، ده ست پیده کات، بویه بو گورینی هه ڕ شتیکیش پیویسته فیکر بگورین، له ئیستادا زور پیویستمان به وه یه سیاسه تی نائه خلاقیانه بگورین به سیاسه تیکی ئه خلاقی، به مه ش ده گه ینه عه داله ت...چونکه عه داله ت به مانا فراوانه که ی واته ڕه چاوکردنی کوی ڕیسا ئه خلاقییه کان...
ئه م کتیبه وه ڕ گیردراوه مان که پیش 7 سال له مه وبه ڕ ده ستمان پیکرد په یوه ندی ئه م سی چه مکه ده خا ته ڕوو و 2ساله کاری وه ڕگیرانی ته واو بووه، وه ک یه کیکی تر له ئومیده کانم به ئومیدم له م دوخه دوور له عه داله ت و خالی له ئه خلاق به مانا فراوانه که ی چاب ببیت...
نووسه ڕ : دکتور عبدالکریم سروش
وەرگێڕ: #موسعەب ئەدهەم#
قه باره، 360 قه باره گه وره
(2)
ووتیان: چلەنشینی بکە. چل شەو خۆت بەو خودا و خەڵوەت. شەوی چەلەمین دەچیتە سەربانی ئاسمان. من چڵ ساڵ لە چلەی گەورەی زستان تاکو چلەی بچووکی هاوین بۆ چلە دانیشتم، بەڵام هەرگیز بۆنی باڵایی و بەرزییەکم نەکرد. چونکە لە یادم چوو بوو کە خۆم بە چل ستوون و پایەی دونیاوە زنجیر کردووە.
(3)
وتیان: دڵت پڕ لە نیانی بەهەشتییە. خودا عیشقی تێدا پێچاوەتەوە. گەڵای نیانی دڵت واڵا بکە تاکو بۆنی بەهەشت لە سەرزەویدا بڵاو ببێتەوە.
بەمجۆرەم کرد، بۆنی نەفرەت جیهانی گرتەوە. تازە زانیم بێ ئەوەی ئاگام لێ بێت، شەیتان لە دڵمدا چل پارچەیەکی بۆ خۆی دووریوە.
کە دەگەمە ئێرە، نائومێد دەبم، بە جۆرێک کە دەمەوێت بەتەواوی بەرەو جەهەننم بڕۆم. بەڵام فریشتەیەک دەست دەگرێت و دەڵێت: هێشتا بوار ماوە، سەیری ئاسمان بکە. خودا چلچرایەکی لە ئاسماندا هەڵواسیوە کە هەر چرایەکی دڵێکە. دڵت ڕووناک بکەرەوە. تاکو چلچرای خودا دابگیرسێنیت. فریشە مۆمێکم پێدەدات و دەڕوات.