کوڕە کوردێک خەڵاتی پاشای سويد وەک يەکێک لە قوتابی و خوێنکارە يەکەم و نمونەييەکان وەردەگرێت و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە خوێندکار، لە زانکۆی (Harvard) ی ئەمريکی کەبەناوبانگترين زانکۆی جيهانە لە بواری پزيشکی و ميديسيندا.
رەوا هەڵەبجەيی دانيشتووی شاری يتۆبۆری سویدە کە لەوێ ناسراوە بە #ڕەوا شاهۆ هەڵەبجەيی# لەسەرجەم وانەکانيدا لەپۆلی دوانزە بۆ ساڵی 2019 پلەی بەرزترين و ناياب بەدەستدێنێ و وەک يەکێ لە خوێندکارە يەکەم و نمونەيیەکان دەستنيشاندەکرێت و چەندين خەڵاتی پێ دەبەخشرێ.
خەڵاتەکانيش بريتين لە :
1- خەڵاتی kungliga och hvitfeldtska کە لەساڵی 1664 وە دانراوە و خەڵاتی هاوبەشی پاشای ئەوکاتە و گەورە دەوڵەمەند بيرمەند و ناوداری ئەوسەردەمە (Hvitfeldtska) ەی سویدە و دەدرێ بەخوێندکارە نموونەييەکان و ئەوانەی پلەی بەرز و ناياب لەپۆلی دوانزە دا بەدەست دێنن.
رەوا هەڵەبجەيی وەک يەکێک لە قوتابی و خوێندکارە نمونەيیيەکانی سويد لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە و لەشاری يتۆبۆری و لەماڵی پاشا لەو شارە لەلايەن ئەندێش دانێل سۆن نوێنەری پاشا و لەگەڵ نوێنەری دەزگای ڤيد فێلسکا و نوێنەری هەرێمی ڕۆژئاوای سويدەوە بەئامادەبونی خانەوادەکەی خەڵاتەکەی پێ بەخشرا.
رەوا هەڵەبجەيی بەهۆی بەرزی پلەکانی و توانای زانستییەکەیەوە، لە زانکۆی HARVARD ی ئەمریا لەبواری پزيشکی و ميديسيندا پێشوازی لێ کرا. ئەم زانکۆيە لەشاری بۆستنی ئەمريکايە و ساڵانە لە تەواوی دنياوە خوێندکارە هەرەسەرکەوتوو و نمونەيی و پلەنايابەکان لەبوارە جياجياکی زانست وەردەگرێت و خاوەنی زۆرترين خەڵاتی نۆبڵی زانستيیە لە جيهاندا. ڕەوا بو بەيەکێک لەخوێندکارەکانی بەشی پزيشکی لەو زانکۆيە کە زياتر لە دوو مانگە وەک خوێندکار و قوتابی بەشی پزيشکی دەوام دەکات.
2- لەسەرانسەری وڵاتی سويد و تەواوی هەرێمەکانيەوە ساڵانە پێشبڕکێی توێژينەوەی زانستی بۆ پۆلی دوانزە لەبوارە جياجياکاندا ڕێکدەخرێ، ڕەوا هەڵەبجەيی لەبواری ميديسين و بايلۆجيدا خەڵاتی يەکەمی لە وڵاتی سويد بەدەستهێنا و لەلايەن (ترێس تريۆ تيگەر) سەرۆکی دەزگای مايکرۆسۆفتەوە لەستۆکهۆڵمی پايتەخت خەڵاتەکەی پێ بەخشرا.
3- ساڵانە کۆنفرانسێکی چەند ڕۆژە وەک ڕێزلێنان لە توانای زانستی ئەو کەسانەی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵن لەجيهاندا بۆ بوارەجياجياکان ڕێکدەخرێ، ميوانەکانی ئەم کۆنفرانسە تايبەتن و بريتين لەوانەی لەبواری جياجيادا سەرکەوتون و لەپلەی نمونەييدان. ڕەوا هەڵەبجەیی، ئەمساڵ ئەندامی فەخری بەشداربووی کۆنفرانس بوو بابەتێکی دەربارەی ژينگە بەزمانی ئينگليزی پێشکەش بە کۆنفرانسە کرد و لەلايەن MF Journal Award خەڵاتی کۆنفرانسەکەی پێ بەخشرا.
4- ڕەوا لەپۆلەکانی 9-10 و 11 خەڵاتی زيرەکترين و سەرکەوتووترين خوێندکاری نموونەيی لەلايەن خوێندنگا و قوتابخانەکەيە پێ بەخشراوە
رەوا هەڵەبجەیی ئێستا بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لەزانکۆی يتۆبۆری سويد وەک خوێندکار لە بەشی پزيشکی جێگەی بۆ دانراوە.
رەوا هەڵەبجەيی لەبواری هونەريشدا کاری کردووە و سەرپەرشتی گرووپێکی هەڵپەڕکێی کردووە کە لەگەڵ هاوڕێکانی توانيويانە وەک نەتەوەی کورد لە فێستيڤاڵی ساڵانەی نەتەوەکاندا دوو ساڵ لەدواي يەک پلەی يەکەمی بەدەستبهێنن.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ڕووداو: #13-08-2019#