دەوڵەتی تورک گۆڕستانی گوندی بابیری لە بادینان بۆردوومان کرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گۆڕستانی گوندی بابیری سەر بە شارەدێی بامەڕنێ-یان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
بۆردوومانەکە زیانێکی زۆری بە گۆڕستانەکە گەیاند، کە زۆر لە ماڵەکانی گوندەکەوە نزیکە.