سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە #دەرسیم# لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەستپێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.