ساڵی (1968) لەگەڕەکی دارۆغای شاری #سلێمانی# هاتۆتە دنياوە. تا پۆلی (1) ناوەندی خوێندووە ساڵی (1983) پەيوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی(ی.ن.ک) بەدرێژای ئەو ماوەيە چالاکانە کارەکانی ڕێکخستنی بەباشی ئەنجامداوە لە ساڵی (1985) پاش ئەوەی دوو هاوڕێ نزيکی خۆی دەستگيردەکرێن هەردووکيان دانپێدانانی لەسەر دەکەن، بەزووی خۆی دەگەيەنێتە ناو هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە(کەرتی 3 #تيپی 31 سلێمانی#) دەبێتە پێشمەرگە لە ماوەی پێشمەرگايەتيدا بەشداری هەموو شەڕەکانی کەرتەکەی دەکات وەک(مەفرەزەکانی ناوشاری سلێمانی، شەڕی #داستانی قەيوان ماوەت#، #داستانی ڕزگاری#، گرتنی زنجيرە شاخی لۆتک، گرتنی ڕەبايەکانی #تەوەکەل#، گرتنی شارۆچکەی #قەرەداغ#، هەموو شەڕەکانی ئەنفال) لەماوەی پێشمەرگايەتيدا(4) جار برينداربووە لە کەناری مەرگ گەڕاوەتەوە لە ڕاپەڕينە مەزنەکەی بەهاری 1991 بەشداری کردووە ڕۆڵێکی باشی بينيوە لە ئازادکردنەوەی شاری سلێمانی دوای ڕاپەڕين درێژەی بە خەباتی پێشمەرگايەتی داوە لە (بەتالێۆنی 7 و هێزی 5) بەشداری شەڕی ئازادکردنی #کەرکووک#ی کردووە بە تايبەت لە گوندی(#چيمەن#، معسکر خاليد) هەرەوەها بەشداری شەڕی شاخی #ئەزمەڕ#ی کردووە، درێژەی بە خەباتی پێشمەرگايەتی داوە تا دامەزراندی ليوای تايبەتی سکرتاريەت لە ساڵی (1993) ئەبێتە ئەفسەر لەو ليوايە لە ماوەی کەمدا لە بەر لێهاتووی دڵسۆزی بۆ کارەکەی و بۆ برا پێشمەرگەکانی لە ساڵی (1994) دەکرێتە (فەرماندەی سريە) لە فەوجی 3 هەمان ليوا چالاکانە بەشداری شەڕ و چالاکيەکانی کردووە ڕۆڵێکی باشی بينيوە وەک فەرماندەيەک بەڵام مخابن لە کاتژمێر (5) بەيانی #27-03-1995# لە هەولێر کۆمەڵگای #شاوەيس# لەشەڕێکی قارەمانانە و سەختدا لەگەڵ چەند پێشمەرگەيەکی تری هاوسەنگەری شەهيدکران ناويان چووە تۆماری پڕ سەروەری نەمران