هۆزانەوان.
(ستار شەشۆیی)
ناوی ستار کوڕی حاجی محەمەدی مام عەبدوڵڵای شەشۆیە کە لە دیارترین بنەماڵە بەناوبانگەکانی شارباژێڕ بوو لەوسەردەمەدا،
لە سەرەتای پایزی ساڵی 1965 لە مووچەی خمانی گوندی شەشۆ لەدایک بووە،
لە ساڵی 1970 بۆ یەکەم جار قوتابخانە دێتە گوندەکەیان دەخرێتە بەرخوێندن و قۆناخی سەرەتایی لە دێیەکەیان تەواو دەکات و ناوەندی لە کۆمەڵگەی زۆرەملێی سوورەقەڵات تەواو دەکات،
لە ساڵی 1978 دێهاتە سنووریەکان بەرشاڵاوی ڕاگواستن دەکەون دواناوەندی لە سلێمانی تەواو ئەکات.
لە ساڵی 1985 پەیمانگای هونەری کەرکووک/ شارستانی/بیناسازی تەواو ئەکات.
لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی.
لە هەشتاکان بەدواوە ناوبەناو شیعری نووسیوە بەڵام چونکە یاساغ بوون بە چاپ نەگەێنراون و بڵاونەکرانەوە فەوتاون.
دواتر لە ساڵی 2019 پەرتووکێکی شیعری بەناوی میوان تۆمارکرد کە زیاتر لە دەوری تەوەری عەشق و ئەوین و وەفا و جوانی و دادی کۆمەڵایەتیدا دەخولێتەوە،
بەرهەمی تری ئامادەیە بۆ چاپ کە گشتگیرترن.
وە لە چەندین کۆڕ و بۆنەدا بەشداربووە و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/nstar.muhammad=KTML_Link_External_Between=facebook/nstar.muhammad=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20181208074140174009&lng=1=KTML_Link_External_Between=میوان=KTML_Link_External_End=