(سەربازی ڕاست ناجەنگێت چونکە ڕقی لەهەموو کەسێکە کە پێشیان لێ گرتوە، بەڵکو لەپێناوخۆشەویستی ئەو کەسانەدایە کە لەپاش خۆیەوەن – گیڵبەرت چەستەرتن)
بەر لەهەرشت، بەکار هێنانی ووشەی ژنان یان ئافرەتان ئاماژە نیە بۆ ڕێکخراوێکی تایبەت.
یەکەم – ڕۆژمێری کچە قوتابیەکی پاکستانی.3 یەنایەری 2009:
کچێکی قوتابی، تەمەن یانزەساڵ، پەژارەو خەمخۆری خۆی باس ئەکات سەبارەت بەهەوڵی گروپە تیرۆریستی و دژە ئینسانەکەی قاعیدە لە داخستنی دەرگای قوتابخانەکانی هەرێمی سواتی باکوری پاکستان و کەمتەرخەمی ولاوازی دەسەڵاتی سوپای دەوڵەت لەئاست هێزو دەسەڵاتی ئەلقاعیدە لە بەرزاییەکانی باکور و هەرێمی سوات. ئەم کچە بەم نامەیە و بەزمانی ئۆردوو بەشداری کرد لەبڵۆگێتی سایتی بی بی سی بەریتانی و دوواتر لەساڵی 2011 خەڵاتی ئاشتی منداڵانی نێودەوڵەتی وخەڵاتی کۆمەکی مافی منداڵان و چەند خەڵات ونازناوێکی لێنرا. ئەم کچە ش ناوی، مەلالە یوسفزەیە، لەدایک بووی 1998هەرێمی سواتی باکوری پاکستانە. باوکی سەرقاڵی بەڕێوەبردنی خوێندنەگەیەکی ئەهلی یە، کەدواتر لەساڵی 2009 دا بەفەرمانی تالیبان داخرا، وە خاوەنی دووبرای لەخۆی بچوکترە.. لەڕێگای ئەم نامەیەوە ئەم کچە ناوبانگی خۆی بەوە درکرد، کە وەک کچێک سەرباری بچوکی تەمەنی کەچی خوازیار وچالاکوانە لە ئاست ناعەدالەتی دەسەڵاتی تالیبان دژ بەژنان و کچان و بێ بەشکردنی کچان لە خوێندن و پەروەردە.
[gn_media url=”https://www.youtube.com/watch?v=XwmnKtCE0ec” width=”600″ height=”400″]
دووەم – کچە چالاکوانەکەی بواری مافی کچان وقوتابیان کە تەمەنی چواردە ساڵە، کەوتە بەر هێرشی تالیبان..
ئەمە سەردێڕی زۆرێک لەمیدیاکانی دنیایە لە 9ی ئۆکتۆبەری2012 دا، کاتێک مەلالە لەگەڵ هەندێ کچانی هاوپۆلی بەرەو ماڵەوە ئەهاتەوە، دژە مرۆڤێکی سەربەتاڵیبان هاواریان لێ ئەکات کامتان مەلالەن دەنا هەمووتان ئەدەمە بەر تەقە، دواتر دەستڕێژێک ئەنێت بە مەلالە وەو ترسناکترین گوللە بەرسەری ئەکەوێت و پاش گەیاندننی مەلالەی منداڵ و هیوا گەورە بە خەستەخانە، لەلایەن بنکەی سەربازی ئەمریکی لە پیشاوەرتیمار ئەکرێت و لەئێستادا گوللەی ناو سەریان دەرکێشاوەو هیوای ژیان و بەردوامی چاوەڕوانی مەلالەی چالاک و قوتابی و ڕۆشنبیرە.. لە دواترین هەواڵی پاکستانیدا باس لەوە کرا، کە بکەری ئەم تاوانە دۆزراوەتەوە لە ئایندەدا زیندان ئەکرێ ؟!
سێهەم – کاردانەوەی دنیا و ئستیێک لە ئاست چالاکوانانی ژنانی کورد.
ئەوەی شایستەی باسە زۆرێک لەکەسایەتی یەکانی دنیای سەرمایەداری، سیاسی و کۆمەڵایەتی و هونەری ئەم کچەیان بە ئازا و چالاک ناوبردو خەمخۆری ئەم دەردەسەریەی بوون، هەرلە سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاو هیلاری کلینتن و خاتوو مەدۆنای گۆرانی بێژ و چەندەها کەسایەتی تر و لە زۆر شوێنی دنیاشدا ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی ژنکوژی و مناڵ کوشتنی سەرکۆنەکرا. کەچی لە کوردستان بەتێکڕای هەموو هەفتەیەک ژنێک، کچێک ئەبێتە قوربانی و هیچ کاردانەوەو ڕێگریەکی تۆکمە لەئارادانیە، بەپێی ئامارەکان لەماوەی دوو – سێ مانگی پێشودا هەر لەسنوری شاری کەرکووکا نزیکەی 47 ئافرەت کوژراون، خۆ دەسەڵاتی کوردی تالیبان نیە و بواری چالاکوانانی ژنانیش وەک هەلومەرجی پڕلەمەرگی پاکستان وئەفغانستان نیە..
ڕاستە کۆمەڵگای کوردی پیاوسالاریە، ڕاستە لەکوردستانا هاوشان لەگەڵ پارتی دەسەڵاتدارا ڕێکخراوی ژنان و ئافرەتان بوونیان هەیە، لەمانەش بەدەر چەندەها گروپ و بزاڤی تر هەن، خۆ ئەگەر ڕێکخراوەکانی ژێرڕکێفی حزبەکانی دەسەڵات لاوازبن، مەودای چالاکی ئەم گروپانە فراوانتر ئەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆربەی کەسایەتی وچالاکوانانی ئەم گروپ وبزاڤانە هێندەی گرنگی ئەدەن بە مەسەلەی لابەلا وناکۆکی کردن لەسەرکێشەی ئینتمای حزبی وسیاسی هێندە کارناکەن بۆ ستراتیجی ڕێکخراوەیی و مافە مەدەنیەکانی تێکڕای ژنان وکچان.. جێگەی داخە ژنانێک هەن لافی یەکسانی و مافپەرستی لێ ئەدەن کەچی خۆیان کۆیلایەتی بۆ زۆرێک لەدەزگا وکەناڵەجیاجیاکان ئەکەن، ئازایانە بۆ مافی تایبەتی خۆیان لەگەڵ حکومەتا بە بۆڵەدێن، چ بۆ دەرماڵەی زیادە یان بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەم ونووسراوەکانیان، ڕەنگە لەژێرناوی فیمینیستی وژنپارێزیا جۆرەها پەیڤین و لێدوان بکەن هاوکات لە کەمترین خاڵدا ڕەنگە مساوەمە بە ئینتمای ئایدۆلۆجی وحزبی خۆشیانەوەبکەن. چالاکوان ئەبێت مەلالە ئاسا بێت، ئەقڵ وئەندێشەی لەپێناو پەروەردەو بنیادنانابێت نەک دژایەتی و بەڕێدالادان. سەیرە زۆرێک لە ژنە چالاکوانەکان، لەیەکەم هەنگاوا دژایەتی سیستەمی پیاو سالاری ئەکەن بە تایتڵی شەڕ، نەک بۆ کارکردن بۆ بنیادنانی ژیان، ئازادی ژن لە ڕەهابوونا ئەبینن لە ئاست هەموو پێوەرێکی ئەخلاقی ومەعریفی[1].
سەرچاوە
http://edition.cnn.com/2012/10/11/world/asia/pakistan-teen-activist-attack/index.html?hpt=wo_c1
http://www.guardian.co.uk/world/2012/oct/09/pakistan-girl-shot-activism-swat-taliban
ئامادەکردن وتەرجەمەی سامان فەرەج.12\10\2012