له و پیاوانەی سەر جاده قەرەباڵغەکاندا که توانج دەگرنه کچان، سیستێمی ئەقڵ و لۆگیک هیچ دەستەڵاتێکی نییه.
یەکێک له خاسیەتەکانی هەندێک تاک تووڕەبوونه، تووڕەبوونێک، که خاوەنی ئێستێتیک، ئێتیک و مۆڕاڵه، هەریەک لەمانه به و تێگەیشتنەی ئێمانوێل کانت، نەک به و تێگەیشتنه هەڵه باوەی کۆمەڵ، تەنیا ویستێکی باش، باشترین ویسته. ویستەکانی تاکیش پێویسته هەمیشه ویستێک بن، که له خزمەتی کۆی گشتیی مرۆڤایەتییدا بن، نەک بە تەنیا تاک خۆی. هەمیشه به و شێوەیه مامەڵه بکه، هەموو کاتێک و له هەموو شوێنێکدا، که مرۆڤایەتی لە خۆتدا و له مرۆڤێکی تریشدا هەمیشه وەک ئامانج ببینیت، نەک وەک ئامڕاز. ئەمه ئه و ئامۆژگارییه مۆڕاڵانەیەیه، که کانت بەبیرمان دەهێنێتەوه. ئه و کاتانەی، که مامەڵەکانی تاکێک بەرامبەرت، مامەڵەیەکه، که تۆی مرۆڤ وەک ئامڕازێک دەبینێت و بەکار دەهێنێت، نەک وەک ئامانج، ئامانجێکی مرۆڤایەتی، که مامەڵەکانی له خزمەتی نەک تەنیا خۆیدا، بەڵکوو له خزمەتی کۆی مرۆڤایەتیدا بێت، ئەوا تووشی ئه و تووڕەبوونه دەبیت، که بووه به یەکێک له خاسیەتەکانی تاک. تووڕە یت، چونکه مۆڕاڵ له مامەڵەکانی بەرامبەردا نابینیت. ئێتیکانه بۆیه مامەڵەیەک دەبێته خاوەنی ڕەخنەلێگرتن، چونکه مۆڕاڵ له مامەڵەکەدا نییه.
یەکێک له کێشەکانی شەقامی کوردی و میدیاکانیان، بریتییه له تێکەڵکردنی سێکسوالیتێت لەگەڵ مۆڕاڵدا. بۆ نموونه، تەماشاکردنێکی سێکسییانەی کچێک، به بێ مۆڕاڵی پێناس دەکرێت، ئەکتیڤیتێتی سێکسوالانەی کچێک، لەگەڵ تاکێکدا یان چەندین تاکدا، دیسانەوه بەبێ مۆڕاڵ پێناس دەکرێت. فیکەلێدان بۆ کچێک، که به قەرەباڵغیی ناوبازاڕدا تێدەپەڕێت، بەبێ مۆڕاڵی پێناس دەکرێت، تەماشاکردنی کچێک به کۆ، که به بازاڕدا تێدەپەڕێت، به بێ مۆڕاڵی پێناس دەکرێت..هتد.
گریمان من کچێکم به جادەی مەولەویدا تێدەپەڕم، به قاچێکی ساف و لووسەوه، به گەردنێکی ڕووتی بێگەردەوه، به مەمکێکی دەرپەڕیوی وەک بەرد و کەمەرێکی توندەوه. ئەم هەموو چاوه لەسەر منه، لەسەر هەر بسته سێنتیمەترێکی جەستەم، ئە م هەموو ئاخ و ئۆفه، ئەم هەموو فیکەیه...هتد.؟ هەست به چی دەکەم؟ وەڵام: هێرشی سێکسوال. هێرشی سێکسوالیش، هێرشێکه، که ئێتیکانه ڕاپێچی بەردەم کورسیی لێپێچینەوه دەکرێت، چونکه مۆڕاڵ له مامەڵەکانیدا نییه، چونکه مۆبه، چونکه دەستدرێژییه و له ویستی ئازاددا پراکتیزه ناکرێت. من ڤیدیۆی کوڕانم دیوه، که له ماڵێکدا چەند کوڕێک لەگەڵ کچێکی گەنجدا، که دەشێت لەژێر هەژده ساڵیشەوه بێت، سێکسوال ئەکتیڤن، بەڵام هیچ ویستێکی ئازاد له کچەکەدا نابینم له پراکتیزەکردنی سێکسدا، بەڵکوو لەلایەن ئه و چەند کوڕەوه مۆب دەکرێت و زۆری لێ دەکرێت، بەبێ گوێپێدانه ئەوەی، که کچەکه ئازاری هەیه، که کچەکه نایەوێت، که کچەکه دەگریێ.
بەڵام ئەم هەموو ئارەزوو و حەزه له جادەی مەولەوی، یان بەرقەڵا، یان هەر شوێنێکی تری قەرەباڵغی ناوبازاڕ له کوردستاندا، چ مەرج نییه وەک هێرشی سێکسوال بسەلمێنرێت و چ کێشەیەکی مۆڕاڵیی نییه، بەڵکوو سێکسییه. واته کاوسالانه حەز و ئارەزووه سێکسییەکان، که ئیمپولزێک لەدەرەوه بۆ ئێرێکسیۆن لەناو پیاواندا وەردەگرێت، فاکتۆرێکی گەورەیه لەسەر لێکەوتنەوەی مامەڵەیەک.
مێشک خاوەنی دوو سیستێمی ڕۆشنبیرییه، یەکێک ئەقڵ و لۆگیک و ئەوی تریان هەست. له و پیاوانەی سەر جاده قەرەباڵغەکاندا، که توانج دەگرنه کچان، سیستێمی هەست تاکه بڕیاردەره له مامەڵەکاندا و سیستێمی ئەقڵ و لۆگیک هیچ دەستەڵاتێکی نییه، واته ناتوانێت سنورێک بۆ مامەڵەکانی تاک دابنێت.
له و پیاوانەدا، که دان به خۆیاندا دەگرن و ئێتیکانه مامەڵه دەکەن، سیستێمی ئەقڵ و هەست هەردووکیان پێکەوه دەست لەناو دەست کار دەکەن، واته خاوەنی پێکەوەکارکردنن. ئەمەش به واتای ئەوه نییه، که ئەم پیاوانه ئارەزوویان نییه، یاخود کچێکی جوان نایانجوڵێنێت، نەخێر بەپێچەوانەوه، ئەم پیاوانه دەشێت ئە گەر ئارەزوویان زیاتر نەبێت، ئەوا کەمتر نییه له و پیاوانەی که فیکه بۆ کچان لێ دەدەن، بەڵام ئەمان سیستێمی ئەقڵیان پێکەوه لەگەڵ سیستێمی هەستیاندا کار دەکات.
وێڕای هەموو ئەم فاکتۆرانه، کەچی توانج و فیکه و هێرشی به کۆی سێکسوالییانه بریتییه له پرۆسەیەکی فێربوون، بەشێک له سروشتی تاکەکانی کۆمەڵ. ئەم دیاردەیه درێژەی هەیه و دەگاته ئاینده، چونکه وەک هەوا وەهایه، که تاک له و سروشتەدا هەڵیدەمژێت. بەم شێوەیه توانج و فیکەلێدان بۆ کچان دەبێته کولتوور.
یەهوودەکان خاوەنی جۆرێک دیاردەی ترن، که لەگەڵ هەوادا هەڵیدەمژن، ئەویش بریتییه له ئینتەرێسەی زانین، یاخود ویست و خۆشەویستی بۆ زانین، هەر بۆیه له ئایندەدا بەشێکی گەورەی یەهوودەکان گەوره زانایان لێ دەردەچێت، ئە مەش به و واتایه نییه که کورد نەتوانێت بزانێت، نەخێر، کوردیش وەک هەموو مرۆڤەکانی تری جیهان خاوەنی مێشکه، بەڵام ئەم مێشکه پێویسته بزانرێت، چۆن فێر دەبێت و چۆن بەکار دێت. نەبوونی زانیاری لەسەر چۆنیەتیی کارکردنی مێشک، دەبێته هۆی لێکەوتنەوەی بەرهەمنەهێنانی ئەقڵ و بیری گەوره.
له ڕێگای زمانەوه دەتوانرێت مێشک بەکار بهێنرێت، له ڕێگای زمانەوه دەتوانرێت فێر بین، له ڕێگای زمانەوه دەتوانرێت بیر بکەینەوه. هەموو ئه و مامەڵانەی، که لەگەڵ هەوادا هەڵیدەمژین، بریتییه له ناوەڕۆکەکانی نائاگایی. واته دیاردەیەک، خوویەک، کارێک، وتەیەک، دابونەریتێک...هتد، که ئاگایانه ڕوو دەدەن، مرۆڤ له منداڵییدا نائاگایانه وەریدەگرێت و له ئایندەدا ئەویش که گەوره بوو، بە هەمان شێوه پراکتیزەی دەکات، هەر بۆ نموونه، ئه و توانج و تەشەر و هێرشه سێکسییەی جادەکانی کوردستان، منداڵ له منداڵییەوه نائاگایانه وەری دەگرێت و فێری دەبێت، له ئایندەدا، وەک گەنجەکانی تری پێش خۆی مامەڵه دەکات. یاخود له سەدا نەوەت و نۆی تاکی کورد، که قسە دەکات به: وەڵڵا بڵێم چیی، وەڵڵا ئیتر ئاوها....هتد. دەست پێدەکات. ئەمانه
خاوەنی زمانێکی دەوڵەمەند نین، ئه و زمانەی، که له منداڵیدا فێری بوون هی ئەوەیه، که له یەکتری بگەین، نەک بیری پێ بکەینەوه و ئەقڵی نوێی پێ بەرهەم بهێنین.
بۆ ئەوەی دیاردەی توانج و تەشەر و هێرشی سێکسی نەمێنێت، پێویسته ناوەڕۆکەکانی نائاگایی بگۆڕدرێت، واته مرۆڤه گەییوەکان، گەورەکان مامەڵەیەکی تر بکەن، هەتاوەکوو منداڵان ئه و مامەڵه نوێیه ببینن. پێویسته هەموو تاکێک کچ بێت یان کوڕ، خاوەنی ئازادیی سێکسوال بێت، هەتاوەکوو له ئایندەدا به کۆ، به شێوەی مۆبکردن هێرش نەکەنه سەر کچێک، بەڵکوو تەماشاکردنەکانی ئاینده، وتەکانی ئاینده بۆ کۆمپلیمێنت بێت، واته بۆ پیاهەڵدانێکی شایستانه، ئەوسا کچان سوپاسی کۆمپلیمێنتەکان دەکەن، نەک تووڕە بن.
له و کولتوورەدا بۆ تەماشاکردن، کار به یاسا ماتماتیکییەکانی ئادەم سمیس دەکرێت، واته کۆیەک تەماشای کچێک دەکەن و هەریەکەیان تێدەکۆشن بۆ خۆیان، واته هەریەکه دەیەوێت کچەکەی بۆ خۆی هەبێت، لەکاتێکدا ئه و بازاڕه پڕی کچی تره. بەڵام ئەگەر هاتوو تاکەکانی گرۆیەک هەریەکه و تەماشای کچێک بکات بۆ خۆی، نەک هەموو پێکەوه، یەک کچی دیاریکراو، ئەوا هیچ لەم تووڕەبوونەی کچان ڕوو نادات. کچانی تریش، که پیاوان سەیریان دەکەن، هەست به خۆشی دەکەن، هەر پیاوه و چاوی لای کچێکه، بەم شێوەیه هیچ کەس نابینێت، که ئێستا و ئالێرەدا ئەم هەموو حەزه سێکسییه ئەکتیڤه، چونکه حەزەکان و تەماشاکان وەک ڕووناکیی خۆر دابەش کراون[1].