لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
ئەمە بیروڕای کەسانی تەوەزەلە، خۆیان لە کارەگرانەکان دەبوێرن و خۆیان بەکارە ئاسانەکانەوە سەرقاڵ دەکەن.
فەرز= ئەوەی خوا پێویستیکردووە لەپەرستن.
سونەت= ئەوەی کردار و گوفتاری پێغەمبەربێت (دخ) .
تا فەرز وەستابێ، سووننەت بەتاڵە.
فەرز: بە کارێک دەوترێت کە بێشک دەبێت ئەنجامبدرێت، سووننەت: بەکارێک دەوترێت کە بە ئارەزووی کەسەیە دەتوانێت جێبەجێی بکات یان نا. پەندەکە مەبەستی لەوەیە تا شتی گرنگ وەستابێ، نابێت خەڵکی خەریکی شتی پڕوپوچ بێت، چونکە گرنگەکان لەدەست دەچن بەڵام شتی پڕوپوچ بکرێت یان نا لەدەست ناچێت. (ڕێبوار جەمال سەگرمە)