لە پەندەکانی پیرەمێرد [1]
وا «ڕەشەمێ»یە مڕمیاو مڕمیاوە
بۆرە سوار بوونی «داوود» دەم خاوە
«مریەم» بەرنادا هێندە بەجۆشە
تا کەر لە بەغدا نەزەڕێ بۆشە
ئەمە شەرتێکە بۆ منداڵانە
ئێستا تا حەزکەی هێندە ئاسانە
لە خەودا سواری کەر ئیعتیبارە
بەڵام بە دیمەن هەر ئەو سوارە
بورجی پیرێژن ئەمساڵ کەم سەختە
ئەو لە پیاو زۆرتر بە ڕاو و بەختە
ئەگەر بێ و بیکا بەزوقم و سەهۆڵ
هەژارەکانمان چی دەگرنە کۆڵ
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 428