ئاویان بە جۆگەیەکدا ناڕوات.
لە گوندەکاندا جۆگە بەناو چەند زەویدا بڕوات، هەموو جووتیارەکان بەشیان لەو ئاوی جۆگەیە هەیە و زەوییەکانی پێئاو دەدەن، واتە: خاوەن زەوییەکان لە ئاوی جۆگەکەدا هاوبەشن، پەندەکە بۆ دوو کەس بەکاردێت، کە لە یەکەوە زۆر دوور بن و پێکەوە نەگونجێن. [1]