لە پەندەکانی پیرەمێرد
ئۆخەی ژنان بوون بە گەورەی گەڕەک
ئەبێ دەستەی تر بچنە بەر خەڕەک
ئینجا هێندێکیان چۆنی دەڕێسن
لەگەڵ گوێچنە بەرزە بڵێسن
بەنار نارۆکە سەر دەلەقێنن
دەم بۆ یارۆی خەڵک دادەچەقێنن[1]
ئەم پەندە باس لە هەڵگەڕانەوەی کار و ئەرکەکانی ڕەگەزی ژن و پیاو دەکات! وەک گاڵتە پێکردن دەڵێت ئۆخەی کەوای لێهاتووە، جاران پیاو گەورەی گەڕەکبوو ئێستا ژن بووە بە گەورە، دەستەی تر(پیاوان) دەبێت کاری ژنان بکەن و خەڕەک بڕێسن.