لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
خەتا سوورە= ئاگرەسورە، لێرەدا مەبەست پێی کێشيیە.
1-ئەم پەندە بۆ کاتێک بەکاردێت کە کێشەیەک لەناودا هەبێت پەیوەندی بەکەسێکەوە نەبێت، کە بۆی باس دەکەن ئەویش دەڵێت (ئاگرە سوورە لەخۆم دوورە)
2-زۆر جاران بۆ پاکانە و خۆ دورخستنەوە لە بەرپرسیارێتی دەگورتێت.
3- یان کەسی خۆپەسەند بۆ گوێنەدان بە کێشەی کەسانی تر دەڵێت: چی دەبێت باببێت هەرخۆم بێ وەی بم تەواوە، ئاگرەسوورە لەخۆم دوورە. (زریان سەرچناری)