من ئەڵێم دۆستێ کە بۆ پارە بێ
ئەبێ چاوبرسی و گەدا چارەبێ
ئەگینە دیارە پیاوی دەوڵەمەند
پارەی خۆی بە کەس نادا بێ گۆبەند
لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
گەدا= سواڵکەر
گۆبەد= کێشە
کەسی سوک و چاولەدەست بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە دەبێت بە هاوەڵی خەڵک، هەرچەندە دەوڵەمەندیش بەئاسانی پارەی خۆی نادات بە کەس.(زریان سەرچناری)