کە مەڕنەمووکە چاو زەق کاتەوە
ئاغایی لە بیر پیاو ئەباتەوە
ئەمانە ویزەی بەرگوێی بێ عارە
کەس ناڵێ مردن هەیە لەم شارە
لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
مەڕنرموکە= فریشتەی پرسیاری ناوگۆڕ(من ڕبک)
بێعار= بێ ئاوەز
کە لەگۆڕدا فریشتە چاو زەق بکاتەوە، مرۆڤ هەموو خۆشیەکانی دنیای لەبیر دەچێتەوە، ئەمانە بۆ بیرخستنەوەی کەسە بێئاگاکانە، چونکە لەم شارەدا کەس ئاگای لەوە ناماوەکە ڕۆژێک دێت دەمرێت.(زریان سەرچناری)