نووسینی: مایکڵ گونتەر
وەرگێڕانی: #شاهۆ بورهان عەبدوڵڵا#
پەرتووکێکی مایکل گونتەر بە ناوی فەرهەنگی مێژوویی کورد بە کوردیی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران. ئەم پەرتووکە، کە لە ڕاستیدا فەرهەنگە، سەدان کەسایەتی هاوچەرخیی کوردستانیی و ناکوردستانیی پەیوەندیدار بە دۆزی کورد بە خوێنەر دەناسێنێت. هەروەها باسی چەندین شار و گوندی کوردستان دەکات کە لە ڕووی سیاسیی و مێژووییەوە گرنگ بوون و ڕۆڵیان هەبووە لە جووڵانەوەی نەتەوەیی کورد دا. ئەم فەرهەنگە هەروەها خوێنەر ئاشنا دەکات بە ژمارەیەکی زۆر لە شۆڕش و سەهەڵدانەکان و ئەو ڕێکەوتننامانەی کە هێزە کوردستانییەکان لە ناوخۆ دا واژوویان کردووە یان ئەو پەیمانگەلەی کە نەتەوەکانی دراوسێ لە دژی کورد لەسەریان ڕێکەوتوون.[1]