من لە دایکبووی باشووری کوردستان (پێنجوێن) م و بەهۆی ژیانی ئاوارەیی و تێکەڵاوبوونی خێزانییم بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستانەوە لە تەمەنی منداڵییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژیام. خوێندنم لە پۆلی یەکی سەرەتاییەوە هەتا ماستەر لە ڕۆژهەڵات و ئێران تەواوکرد و پاشان گەڕامەوە بۆ باشوور.
لە 2003 هەتا 2010 لە ڕۆژهەڵات و ئێران بە گرێبەست مامۆستای ئینگلیزی بووم و لە 2010 وە دانیشتووی سلێمانیم، مامۆستام و سەرقاڵی کاری وەرگێڕانم. ساڵی 2005 یەکەم کاری وەرگێڕانم لە سلێمانی بڵاوکرایەوە کە کوورتەچیرۆکێکی نووسەری ئەمریکی ئێرنێست هێمینگوەی بوو. دواتریش چەند بابەتێکی وەرگێڕراوم بڵاو کرایەوە. پەرتووکە بڵاوکراوەکانیشم بریتین لە:
کورد لە عێراق، نووسەر کەریم یەڵدیز2007 بە کوردی بڵاوکرایەوە،
کورد لە سوریا، نووسەر کەریم یەڵدیز2009 بە کوردی بڵاوکرایەوە،
ژنانی خاوەن دەسەڵات، نووسەران گانهێڵد هوگنسێن و بروس ئۆ سۆلهەیم 2010 بە کوردی بڵاوکرایەوە،
فەرهەنگی مێژوویی کورد، نووسەر مایکل گونتەر 2019 بە کوردی بڵاوکرایەوە.
شۆڕش لە مێژووی جیهاندا / وەرگێڕان 2022 [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/shaho.burhan.9=KTML_Link_External_Between=facebook/shaho.burhan.9=KTML_Link_External_End=