ەهەموو دونیادا کاری میدیا و ڕۆژنامەنووسی یەک له و پیشانەیە کەدەتوانییت ڕۆلی سەرەکی بگیریت لەگۆرینی هاوکیشە سیاسی وکۆمەلایەتییەکان بەشیوەیەکی تایبەت.. ڕۆژنامەنووس لەولاتانی دونیا چەندین سالی تەمەنی خۆی وپیشەکەشی بۆکردنەوەی دۆسییە داخراوەکان تەرخان دەکات تائەوکاتەی دەگاتە ئەنجامە کۆتاییەکە کەپیویستە ڕای گشتی وکومەلگای لیی ئاگاداربیت.. دواتریش ئەگەر بەوکارەی خەلات نەکریت هاوشیوەی کەسایەتییەکی نیشتمانی سەیر دەکریت لەبووارەکەی خۆیدا.. زۆر دوور ناچم وپوختەی ئەم باسە لەکاری میدیایی لەم هەریمەدا چردەکەمەوە کەپراوپرە لەگەندەلی وکارەسات لای زۆریک له و کەناڵ و دەزگایانەی ئەرکی پیشخستن ورینوینکردنی کۆمەلگایان لەئەستۆگرتووە (زۆرینەیان نەوەکو هەموویان) ئەوانەی خۆیان بەدەنگ ورەنگی جەماوەر دەزانن لەسایەی نەبوونی سانسۆرو چاودیری دا.
لەم هەریمە جەنگەلستانە کاری میدیایی بەلاریدا براوە، میدیا سەنگ وقورسایی خوی لەدەستداوە لەسەرۆی هەموو ئەوانەشەوە ڕۆلی ڕۆژنامەنووس لەگەیاندنی ڕاستییەکان تەنگو چەلەمەی بۆدروست کراوە ئەمجارەیان لەلایەن کیییەوە ؟ لەلایەن خودی ڕاگەیاندنکاران خۆیانەوە.. دەست ڕۆشتووکان یاخوود بەشیاوتر بازرگانیکەران بەکاری ڕاگەیاندنەوە.. ئاخر سەختە ڕۆژنامەنووس بیت وخاوەن پەیام بیت، بەلام لەدەرخستنی ڕاستییەکاندا تەنگەشەت ڕووبەروو بکریتەوە لەهۆشیارکردنەوەی خەلک.. نارەوایەتییە کەنالەکەت بەکەنالیکی هاوسەنگ بزانیت لەئاراسته و ئامانج کەچی لەهەمان کاتیشدا دەستیک بیت بۆ بلاوکردنەوەی ژەهری فیکری بەناو کۆمەلگادا ولەوەش کارەساتتر ناوی ئازادی کاری میدیایی لی بنییت وئەنجا داواش بکەیت لیپیچینەوە نەبیت چونکە ئەوە ئازادییە! چ ئازادییەکە ئەمە کەویرانکاری بۆ کۆمەلگا بەرهەم بهینیت ؟.
ئەمرۆ لەکوردستاندا زۆریک لەکەنالەکان هەموو سنوریکی ئەخلاقی وپیشەیيان بەزاندووە ئەوەش لەژیر سیبەری کاری میدیای ئەهلی ودونیای ڕاگەیاندنی ئازاد دا بچووکترین نموونەش بۆئەم باسەم ئه و دراما تەلەفزیونییانەیە کەتیهەلکیشی میدیای کوردی کراون وبەیانی تا ئیوارە جگە لەگواستنەوەی ژەهری فیکری بۆ ناو بیرو میشکی تاکی کورد هیچ سوودیکیان بەکۆمەلگا نەگەیاندووە ئەوەش تەنها بۆ دەستکەوتنی بەرژەونییە مادی وشەخسییەکان لەژیرناوی نویگەری وپیشخستنی کۆمەلگادا.. هەلبەتە لیرەشدا مەبەستم زنجیرە دراما دۆبلاژکراوەکانی کەنالە ئاسمانییە کوردییەکانە کەپراوپرن لەکارەساتی کۆمەلایەتی هاوردەکراو، ئیدی بینەریش چ کاردانەوەیەک دەنوینیت وئاسەوارەکانیش چی دەبن وکیش قوربانی ئەم بی سەرۆبەرییە دەبیت ئەوە کەی کیشەیە بەلای پیاوە مۆدیرنەکانی نیوکەنالەکانەوە، کی هەیە هەستی بەئاسەوارە نەرینییەکانی ئه و درامایانە نەکردبیت لەسەر خیزان وکۆمەلگا؟.
میدیای ئەهلی کاتیک میدیانیکی هاوسەنگ وکاریگەر دەبیت کەبتوانیت هاوسەنگی ڕاگریت لەنیوان واقیعی کۆمەلگاو ئه و پەیامەی کەدەیەویت بیاتەوە بەگۆمەلگا.. واتا بەهاو پیوەرە کۆمەلایەتییەکان لەئەولەوییەتی کارکردنی میدیایی دا بن، بەلام کەتۆ کۆمەلگایەکت هەبیت نوقمی بیری پیاوسالاری بیت ودادگاکانیشت پراوپربن لەسەدان کیشەی کۆمەلایەتی هەمەجۆر ئاخر کەی پرۆفیشنالییەتییە درامایەک بخەیتەوە پیش چاوی بینەر ڕەنگدانەوەی هەموو ئه و نەهامەتییە کۆمەلایەتییانەی تیدا بەرجەستەکراو کراوبیت بەشیوە نەگەتیڤەکەی؟ ئەمە کارەساته و هیچی لەتاوان کەمترنییە.. تاوانیک کەپیش ئەوەی کۆمەلگا بکاتە ئامانج مالویرانی بۆخیزان دەهینیت وپیویستە چیتر لەئاستیدا بیدەنگی هەلنەبژیریت، بەلکۆ بەدواداچوونی جدی بۆبکریت بەتایبەتيش لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە[1].