زیاتر لە 20 جارە بە نوێنەرایەتی زیاتر لە 1300 قوتابی و خوێندکارانی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان خوپێشاندان و گردبوونەوە دەکەن، وەک خویان دەڵێن تەنیا یەک داواکاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە ئەویش دامەزراندنە، کەچی تا ئێستا کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە دانەمەزراون.
یەکێک لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەی پێش ئەنجوومەنی وەزیران بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەندامانی لیژنەی خوێندنی باڵا نوسراویان کردووە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ئەوانیش ئێمە بە پێویستی دەزانن بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی نەداوەتەوە و سەرۆکی پەڕڵەمانیش باسی ئێمەی کردووە بەڵام وەڵامی ئەویش نەدراوەتەوە و خودی وەزیری خوێندنی باڵا کیتابی ڕەسمی کردووە وەڵامی کیتابەکەی ئەویش نەدراوەتەوە، ئەوان ناتوانن حکومەتی هەرێم بخەنە ژێر ئەو فشارەوە کە وەڵامی ئەوان بداتەوە، تاکید لەم کابینەیە وەزیریش دەسهەڵاتی نییە خودی سەرۆکی حکومەتە.
شادی کاوە لە یەکەمەکانی زان#کۆیە# بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی داوا دەکەین لە زانکۆکانی خومان دابمەزرێین سێ ساڵە زیاتر چاوەڕێ دەکەین، هەر دەڵێن دادەمەزرێن و هیچ بڕیارێک نییە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە خوپێشاندان و گردبوونەوە.
ڕێگر یاسین یەکێک لەو خوێندکارانەیە کە لە یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆیە بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی بەڵێنیان پێداوین کە دابمەزرێن بەڵام بەڵێنەکانیان ڕاست نەبوون تا ئێستا ئەو ئەمرە جێبەجێ نەکراوە، ئێمە نازانین لە کێ بپرسین ئێمە دەچینە لای خوێندنی باڵا دەڵێن سەرۆکی حکومەت دەچینە ئەنجوومەن دەڵێن سەرۆکی حکومەت کەس نییە لە سەرۆکی حکومەت بپرسین بۆچی دانامەزرێین.
بە مەبەستی وەرگرتنی ڕای حکومەت لەم بارەیەوە، دەنگی ئەمەریکا چەند جارێک هەوڵی دا پەیوەندی بکات بە عەباس ئەکرەم وتەبێژی #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی، بەڵام وەڵامی نەدایەوە[1].