پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، بەوانەی هەرێمی کوردستان زۆربەیان لە جیاتی چەندین ستوون لەسەر تاکە ستوونێکدا ڕاوەستاوون، بە ڕووخانی ئەو ستوونە ئەگەریش لە ناو نەچن، زۆر لاواز دەبن. دەووترێ پارتی، یەکێتیی و #گۆڕان#یش بە تاکە کەسێک بەستراونەتەوە.
پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، بەوانەی هەرێمی کوردستان زۆربەیان لە جیاتی چەندین ستوون لەسەر تاکە ستوونێکدا ڕاوەستاوون، بە ڕووخانی ئەو ستوونە ئەگەریش لە ناو نەچن، زۆر لاواز دەبن. دەووترێ پارتی، یەکێتیی و گۆڕانیش بە تاکە کەسێک بەستراونەتەوە، فەرمانرەوایی بنەماڵە وە یاخود بە بنەماڵەیی کردن نەخۆشیەکی کوشندەیە کە تووشی پارتەکانی هەرێمی کوردستان بوە.
ئایا هەڵبژاردنەکەی دوێنی #بزوتنەوەی گۆڕان# هەنگاوێک بوو بەرەو بنەماڵەیی کردنی بزوتنەوەکە؟
#نما# و #چیا# کورەکانی #نەوشیروان#، کە خاوەن هیچ پلە و پایەیەک لە ناو گۆڕاندا نیین و هیچ ڕۆڵیکشیان لە ناو بزوتنەوەکەدا نەبوە، ئایا ڕاستە ئەمرۆ کلیلی بزوتنەوەکە بە دەستی ئەوانە؟
نیاز عەبدوڵا ڕۆژنامەوان و چالاک لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت یەکێک لە کێشە گەورەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە لە بری ئەوەی پەنا بەرێتە بەر بنەما ڕاستەقینەکانی بونیادی پارتی سیاسی، هەڵساوە بە دووبارەکردنەوەی ئەزمونە شکەستخواردووە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە ڕووێ خۆ دووبارەکردنەوەی پارتی سیاسی، بۆیە پارتی سیاسی لە هەرێمی کوردستانیشبوەتە پارتی سیاسی تاک کاریزمە، تاک کەسایەتی، وە لە تاک کەسایەتیەوە دوواتر ئەم هێزە سیاسیانە بوون بە حزبی بنەماڵەیی ئەو تاک کەسیە کاریزمایە، بۆیە ئەم جۆرە لە مۆدیلی پارتی سیاسی بوەتە هۆکاری ئەوەی پارتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان نەک هەر نەتوانی لەگەڵ بنەما ڕاستەقینەکانی گەشەسەندنی پارتی سیاسی لە دونیا، لە ڕۆژئاوا خۆێ بگونجێنی، بەڵکو بوەتە هۆکاری ئەوەی بڵێن بەشێکی پارتە سیاسیەکان تەنانەت مەرجی پارتی سیاسیان تێدا نییە.
نیاز خانم هەر وەها دەڵێت جگە لەوەی پارتی کاریزما و پارتی بنەماڵەن، هاوکات خاوەن هێزی سیاسی چەکدارن، میلیشیایان هەیە، موڵک و ماڵی گشتی بە کار ئەهێنن، لە پەیوەندیە تاکە کەسیەکانی دەوڵەت و فەرمانرەوایی کەڵک وەردەگرن بۆ گەشەسەندی پێگەی فەرمانرەوایی بنەماڵەیی خۆیان، لە ئاستی هەرێمی کوردستان، لە ئاستی عێراق و لە ئاستی وڵاتانی هەرێمی و ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش، بۆیە ئەم مۆدیلە بە تەنیا نەبوە کاریگەری هەبێت لە خۆ دووبارە بونەوەی یەکێتیی لەگەڵ پارتی، خۆ دووبارە کردنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکێتیی و پارتی، بەڵکو بوەتە هۆکاری ئەوەی بەشێکی زۆری پارتە سیاسیەکانی تریش خۆیان دووبارەی پارتی و یەکێتیی بکەن و هێزە سیاسیەکانی تر و تەنانەت نەوەی نوێش خۆێ دووبارەی بزوتنەوەی گۆڕان کاتەوە، کۆمەڵەی ئیسلامی، یەکگرتوو و پارتەکانی تریش بە هەمان شێوە وە ئەمە چوەتە هەناوی سیستمی حوکمرانی و مۆدێلی حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان، بوەتە مایەی ئەوەی ڕژێمێک بەرهەم بێنێت کە ئێستا ڕژێمێکی تەواو ستەمکارە.
نیاز خانم دەشڵێت بەداخەوە ئەوەی کە پەیوەندی بە پارتە سیاسیەکان و بنەماڵەیی بونەوە هەیە زیاترە لە نەخۆشیە، ئەو فکرە، فکرێکی سیاسی کە بنەمای دیمۆکراسی، ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات، شفافیەت، بە دامەزراوەیی کردنی هێزی سیاسی لە خۆناگری، بۆیە هەر دوێنی بینیمان بزوتنەوەی گۆڕانیش دووایین بزماری ئازادی وە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و مانەوەی دەرەوەی دەسەڵات و مانەوەی دەرەوەی بنەماڵەیی نەوشیراون موستەفا کە مابوو بەتەوای کۆتایی پێهێنا، وە دوێنی بە یەکجاری ئەکرێ بڵێن، دوێنی گۆڕانی 2009 کە دامەزرا مرد، بە واتایەکی تر ئێستا عەرشی دەسەڵاتی کورەکان بە فەرمی دەستیان پێکرد، بزوتنەوەی گۆڕان لە بنەماوە ئەو موڵک و ماڵە گشتییەی#نەوشیروان موستەفا# و بزوتنەوەی گۆڕانیش موڵک و ماڵی گشتیە پێویست بوو ڕادەستی دامەزراوە گشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە، تاپۆکرا، ئێمە ئەکرێ بڵێن بە فەرمی پارتی و یەکێتییەکی تر، بنەماڵەی تالەبانی و بارزانی و #کۆسرەت ڕەسوڵ#یکی تر دەسەڵاتیان گرتە دەست وە لە پشتی پەردەوە تەواوی دسەلاتەکان بەرێوە دەبەن [1].