گوتیشیبەریتانیەکان و ئیتالیەکان بە چڕی لە خەتن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە، بڕیارە سبەینێ وەفدێکی ئیتالیا بۆ ئه و مەبەستە سەردانمان بکەن.
بەپێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا، پارتی و یەکێتی لەژێر فشاری هاوپەیمانان و ڕای گشتی دا، ناچارن بەشێکی زۆر لە هێزەکانیان یەکبخەنەوە، بەڵام پێناچێت ئه و یەخستنەوەیە سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەوڵەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەدەنگی ئەمەریکای وتیەکێتی و پارتی مەبدەئیەن ڕازی بوون پێشمەرگە یەکبخەنەوە، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک گرفت لە ئارادان.
سەرچاوەکە، ئاماژەی بەگرفتەکان کرد و ڕوونیکردەوە، یەکێتی ترسی لەوە هەیە لە حاڵەتی یەکخستنەوەی پێشمەرگەدا، ئه و هێزە بەتەواوەتی بکەوێتە دەست پارتی، به و پێیەی سەرۆکایەتیە باڵاکان لای ئه و حیزبەن، وتیجیا لەوەش دوو هێزی تایبەت هەن، کە پارتی و یەکێتی نایانەوێت دەستبەرداری بن.
بەڵام مستەفا چاوڕەش، کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یە، ڕەتیکردەوە حیزبەکەی ترسی لە تێکەڵکردنی هێزەکان هەبێت، وتیئێمە بەلامانەوە گرنگە لەگەڵ پارتی دا دابنیشین، ئیش و کاری هێزەکان بەیەکسانی دابەش بکەین، تا هیچ لایەکمان مەغدور نەبین.
وتیشیوەکو ستافێک لەسەرکردایەتی یەکێتی، چەندین کۆبوونەوەی نێوخۆیمان ئەنجامداوە بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە.
هێزەکانی 70 و 80 ی پێشمەرگە تا ئێستا یەکنەخراونەتەوە، چەندین هێزی تریش هەن کە هێشتا لە ژێر فەرمانی حیزبدان، بەڵام تائێستا 14 لیوا یەکخراونەتەوە و لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەدان.
عەمید عیرفان حەمەخان، کادێری پارتی و جێگری فەرماندەی لیوای 3 ی پێشمەرگە، کە یەکێکە لە لیوا یەکخراوەکان، بەدەنگی ئەمەریکای وتپێمانخۆشە سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا یەکبخرێنەوە.
وتیشیپێشمەرگە یەکخرایەوە و کرایە هێزێکی نیزامی، ئەوکات مەشقی پێدەکرێت و پڕچەکیش دەکرێت.
فشارەکانی هاوپەیمانان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئەوەیە تا مامەڵەیان لەگەڵ هێزێکی فەرمی دا بێت نەک هێزی حیزبی، هەروەک دەشیانەوێت لەکاتی پێویست دا، پشتیوانی ئەم هێزە بکەن بۆ شەڕی تیرۆر[1].