پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازۆ مەخمووری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی جیهاز
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی مام غەفور
15-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
15-07-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئەحمەد ژێرسە
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەلا برایم ئاغا
15-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,601
وێنە 105,925
پەرتووک PDF 19,729
فایلی پەیوەندیدار 98,884
ڤیدیۆ 1,420
ژیاننامە
جەمال عیرفان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
ژیاننامە
جافر زەلکەیی
ژیاننامە
ماریا سام
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
ژنی کورد و خەباتەکەی لە دوو سەنگەری بەبایەخ دا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژنی کورد و خەباتەکەی لە دوو سەنگەری بەبایەخ دا

ژنی کورد و خەباتەکەی لە دوو سەنگەری بەبایەخ دا
بیانووی نووسینی ئەم بابەتە یادێکە لە شەهیدان سۆیلا قادری و نەسرین حەداد، دوو چالاکی سیاسیی کورد، دوو تێکۆشەری بواری یەکسانیخوازی، دوو سەرکردەی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان و، دوو لیدەری ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کە ساڵی ڕابردوو لە هێرشە مووشەکییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر قەڵای دێموکرات شەهید بوون.
سۆیلا و نەسرین وەک دوو ژنی کۆمەڵگەی کوردستان لە دەست زوڵم و ستەم و چەوسانەوە ڕاپەڕیبوون، ستەمی نەتەوایەتی و ستەمی ڕەگەزی؛ ستەمێک کە بە درێژایی مێژوو لە نەتەوەکەیان وەک کورد و لە خۆیان وەک ژن کراوە. ئەوان هەم چالاک و هەم پێشمەرگە و هەم سەرکردە لە کاروانی شۆڕش و جووڵانەوەیەک بوون کە بۆ نەهێشتنی ئەم ستەمانە بەڕێوەیە. ئەو دوو شۆرەسوارە لەو مەسیرەدا گلان، گیانیان بەخت کرد، بەڵام خولیا و ئامانجە بەرزەکانیان؛ خولیا و باوەڕ و بەرنامەی ئێمەمانان و دەکرێ بڵێم هەموومانە.
سۆهەیلا و نەسرین کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوون، هاوکات دوو کەسی دیاری بزووتنەوەی ژنانی کوردستانیش بوون. لە یەک ساڵەی شەهیدبوونی ئەم دوو کەسایەتییە دیارەی بزووتنەوەی ژنانی ڕۆژهەڵاتدا، کورتە باسێک دەکەین لە بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خاڵی هاوبەش و هاوکات جیاوازییەکانی لەگەڵ بزووتنەوەی ژنان لە ئێراندا.
بزووتنەوەی ژنان تابعێکە لە هەلومەرجی کۆمەڵایەتی، هەلومەرجێک کە تێیدا ژن وەک مرۆڤێک دەگا بە ئاستێک لە تێگەیشتن و فامکردنی مافە سروشتی و مرۆییەکانی کە لێی زەوت کراوە، جا لایەنی زەوتکەر نیزامێکی کۆمەڵایەتیی پیاوسالار بووبێ، یان نیزامێکی سیاسیی دژەژن. لەو هەلومەرجەدا ژنان خۆیان ڕێک دەخەن، تواناکانیان لە کاری گرووپیدا دەنێنە سەر یەک و لە هەناوی کۆمەڵگەدا دەست دەکەن بە خەبات، نافەرمانی، وشیارکردنەوەی گشتی و هەوڵدان بۆ گۆڕان.
بزووتنەوەی ژنان لە ئێران مێژووەکەی بۆ شۆڕشی مەشرووتە لە ساڵی 1906ی زایینی دەگەڕێتەوە و تێیدا ژنان دیارتر دەردەکەون و ڕۆڵی بەرچاو لە کایە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم سەردەمدا دەگێڕن. بەڵام زۆر زوو زاڵبوونەوەی هەم نیزامی سیاسیی سەرکوت و هەم تۆخکردنەوەی بەها و بایەخەکانی کۆمەڵگەی نەریتی پاڵی بە ژنانەوە نا و تووشی وەستانی کرد، بەڵام ئەم وەستانە کۆڵدان و دەستەوەستانی نەبوو.
مێژووی خەباتی ژنانی کوردیش بۆ ئەو سەردەمە دەگەڕێتەوە کە تێیدا مەستوورەی ئەردەڵان دەبێتە یەکەم مێژوونووسی ژنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بۆ ئەو سەردەمەی ژنانێکی وەک ڕەوشەن بەدرخان، حەفسەخانی نەقیب و میناخانمەکان قوتابخانەی کچان دەکەنەوە و کچان بۆ خوێندن و فێربوونی زانست هان دەدەن.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا بزووتنەوەی ژنان مۆرکی تایبەت بە خۆی وەردەگرێ و بە دامەزرانی ڕێکخراوەی ژنان و کاری پەروەردەیی و فێرکاری و سیاسی قۆناغێکی دی لە خەبات و ژیانی سیاسیی ژنان دەنووسێتەوە. لە بڕگەیەکی دیکەی مێژووییدا و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران ئیدی خەبات و تێکۆشانی سیاسی و مەدەنی و مافخوازانەی ژنی کورد ئیتیکێتی تایبەتیی خۆی دەدرێتێ و ئیدی ناکرێ و ناتوانرێ ژنان پەراوێز بخرێن.
لە ئاستی ئێراندا بەشداری لە خۆپیشاندانی بەرینی 17ی ڕەشەممەی 1357، 20 ڕۆژ دوای سەرکەوتنی شۆڕش دژی ڕێژیمی پاشایەتی بۆ “ناگوتن” بە حیجابی زۆرەملێ و دواتر گوڵکردنی ژنانی کورد لە چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستانی سەردەمی ڕووداوەکانی دوای شۆڕش؛ ئاماژەگەلێک بوون کە دەریان خست بزووتنەوەی ژنان لە ئێران و کوردستان ڕچە و ڕێگەی خۆیان دیوەتەوە. سەلماندی کە ژنان ئیدی پەراوێز ناخرێن، وە ناکرێ نادیدە بگیرێن. خۆپیشاندانە مێژووییەکەی #مەریوان# و بەشداریی ژنان لە ڕیزەکانی هەرە پێشەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە سیاسییەکان، دروستبوونی کارگرووپە جۆراوجۆرەکان لە بواری بەشداری پێکردن بە ژنان و پەروەردە و فێرکردنیان و؛ هەروەها بەشداریی ژنان لە ڕیزی پێشمەرگانە و تێکۆشانی سیاسی و نەتەوەییدا کەسایەتیی تایبەتیی بە جووڵانەوەی ژنانی کورد بەخشی. ژنان لەو قۆناغە بەولاوە سەلماندوویانە کە بەهێزن، کە شوێندانەرن، کە بەفیکر و خەللاقن، کە ئازادخواز و شوناس ویستن و ئامادەن باج و هەزینە و تێچووی خەباتگێڕیی خۆشیان بدەن.
هەڵبەت لەم بەشە لە خەباتی ژناندا ناکری ڕۆڵی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لەبەرچاو نەگیرێن و حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵە بە بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازانەی خۆیان ڕۆڵی گرینگیان هەبووە لەو قەڵەمبازەی بزووتنەوەی ژناندا. ئەم پێناسە نوێیەی ژنان لە خەباتی نەتەوایەتی و خەبات بۆ یەکسانیی ڕەگەزی لە خۆیان کرد و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لە پشتیان بوون، ڕێی لە زۆر بەرنامە و ئیدۆلۆژیی کۆماری ئیسلامی گرت و لەو پێوەندییەدا کوردستان ناوچەیەکی جیاواز بوو لە ئێران. بەمەش ڕەوتێک لە بزووتنەوەی ژنانی کورددا دەستی پێکرد کە تا ئێستاش لە گۆڕمی جۆراوجۆردا درێژەی هەیە.
ژنان ئەمڕۆکە لە هەموو نافەرمانییەکان، کایە سیاسی و مەدەنییەکان، چالاکییە ئەدەبی و ژینگەپارێزییەکان، بۆنە نەیەوەیی و نیشتمانییەکان، نافەرمامی و ناڕەزایەتییەکان ئەگەر پێشەنگیش نەبووبن، بەڵام شانبەشانی پیاوانی نیشتمانەکەیان لە سەنگەردان. جا هەر لێرەدا جێی خۆیەتی سڵاو بنێرین بۆ زارا محەممەدی کە ئێستا زیاتر لە سێ مانگە لە زیندانی ئیتلاعات دایە و چارەنووسی ناڕوونە، بە کام تاوان؟ بە تاوانی خۆشویستنی نیشتمانەکەی، بە تاوانی فێرکردنی زمانی کوردی بە منداڵان، بە تاوانی پاراستنی ئەدەب و کولتووری نەتەوەکەی. وە ئەوانە میرات و سامانی مەعنەویی سۆیلا و نەسرینن کە زاراکانی نیشتمان بەبایەخەوە دەیپارێزن و بۆی تێدەکۆشن.
لەگەڵ ئەوەشدا دەرد و مەینەتییەکانی ژنی کورد لە ئێران، لە هەڵاواردنەکان و لە توندوتیژی و بێمافییەکان کەم نین و بەدەر لە هەڵاواردن و توندوتیژیی حکومەت و چەوسانەوە بەدەست قانوون و دەسەڵاتەوە، ژنان ستەمی میللی و نەتەوەییشیان لێدەکرێ. لە هەژاریدا هێشتنەوە و پشتگوێخستنی کوردستان لە گەشەی کۆمەڵایەتی و مرۆیی کە لەلایەن دەسەڵاتەوە دەکرێ، بەشی سەرەکیی قوربانییەکانی ژنانن. با هەر دوو نموونە بێنمەوە: هیچمان تا ئێستا نەمانتوانیوە سووتانی کچانی شیناوێ لەبیر خۆمان ببەینەوە، کارەساتێک کە لە کوردستان چەند جاری دیکەش دووپات بۆتەوە. یان ئەگەر #کۆڵبەر#ێک بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین لە بن پێیدا یان هەڵدێران دەکوژرێ یان نقوستان دەبێ، باری قورسایی ژیانی ئەم خێزانە دەکەوێتە سەر شانی ژنی ماڵ، بە هەموو ئەو مەینەتییانەی لەو سۆنگەیەوە بەسەری دێ. هەژاری و بێکاری، زۆربوونی تەڵاق، توشبوون بە مادە هۆشبەرەکان، پەرەسەندنی خۆکوشتنەکان و دەیان خەساری کۆمەڵایەتی هەموو لە سۆنگەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەر ژنانی کورد دێن.
سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت لە کوردستان بۆ ئەوە نییە ژنان تواناسازییان تێدا بکرێ و قانوون پشتیان بگرێ و هاوبەش بن لە کایە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان؛ بەڵکوو هەموو سیاسەت و بەرنامەکانی حکومەت لە خزمەت سەرکوتی ژنان و مافەکانیانە. وە ئەوەش بڵێم کە تێچووی سەربزێوی و نافەرمانی و دەنگهەڵبڕین لە کوردستان بۆ ژنان زیاترە، بەڵام بەو حاڵەش بزووتنەوەی ژنان لە کوردستان لە پێناو پساندنی ئەم کۆت و بەندانە و دەستەبەری مافە مرۆییەکانیان بەردەوامە.
کە دەڵێین بزووتنەوە، مەبەست مانا تایبەتە فمینیستییەکەی نییە، بەڵکوو لە وڵاتێکدا و لە سایەی دەسەڵاتی ڕێژیمێکدا کە ژنان تامی تاڵی هەموو هەڵاواردن و بێمافییەک بە گیان و دڵ دەچێژن، هەرچەشنە ناڕەزایەتییەک، هەر چەشنە جموجۆڵ و تەنانەت دەمەلاسکەی نەریت و بایەخەکانی ڕێژیم بە لەچکەفریدان یان دووچەرخەسواری و شاخەوانییەکیش لە ڕیزی بزووتنەوەدا جێ دەگرن.
لێرەدا جێی خۆیەتی کە باس لە ناحەقییەکیش بکەین کە لە چالاکانی ژنی کورد، لە زاراکان و ژنە تێکۆشەرەکانی دیکەی کورد دەکرێ و هەموو ئەو تاوانەش لە سۆنگەی کوردبوونی زاراکانە:
بەداخەوە ئەگەر ستەمی دەسەڵات و سیستم لە ژنان چەندقاتە، کەچی ڕەنگدانەوەی ئەم سەرکوت و سڕینەوەیەی ژنانی کورد لە میدیاکانیشدا وەک یەک نییە، مەبەستم تەنانەت میدیاکانی ئۆپۆزیسیونی دژبەری ڕێژیمە. بۆ نموونە “نەسرین ستوودە” و “ئاتنا داییمی” دوو زیندانیی سیاسیی ژن لە ئێرانن کە کارەکانیان بەنرخ و بایەخە، بەڵام ئەوەندەی باس دەکرێن و لەلایەن میدیا و کۆڕ و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤەوە دەخوێندرێنەوە، نەک نیو ئەوەندە بەڵکوو سەتا یەکی ئەوان باسی زێنەب جەلالیان ناکرێ کە سزای ئەبەدی دراوەتێ، یان باسی زارا محەممەدی ناکرێ کە بە تاوانی وانەگوتنەوەی بە منداڵان بێسەروشوێن کراوە. ئەوانە هەمووی لە سۆنگەی کوردبوونی زێنەب و زارایە و هەروەها دەربڕی یەک ڕاستیی گرینگیشە: ئەویش ئەوەی جووڵانەوەی ناوەندتەوەر قەت ناتوانێ هەڵگری خواست و گوتاری ژنانی نەتەوە نافارسەکان و یەک لەوان ژنانی کورد بێ.
ئەوە پێمان دەڵێ دەردی ژنی کورد و داڵغەی ژنی کورد و مافی ژنی کورد و گوتاری ژنی کورد جیاوازە لە ئی ژن لە ناوەند، لە تاران، لە ئیسفەهان و مەشهەد. پێمان دەڵێ ڕوانگەی ئەمنیەتیی زاڵ بەسەر کوردستان لە سەر چەندی و چۆنیی زەوتکردنی مافی ژنان، لەسەر سەرکوتی ژنان و نەدیتنی ژنانی کورد چەندەی کاریگەریی نەرێنی داناوە. وە شتێکی دیکەشمان پێدەڵێن. ئەویش ئەوەی خەباتی ژنان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتیدا و لە نێو ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتدا و، کۆبوونەوەیان لەبن چەتری گوفتومانی حیزب و یەکیەتیی ژناندا چەندە بەجێ و ڕەوا و لە هەمانکاتدا دەقیقە. چونکی بەشداریی ژنانی کورد لە ڕیزی جووڵانەوەی سیاسی و نەتەوەیی کورد و لە ڕیزی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژناندا نەک هیچ ناتەباییەکی لەگەڵ خەباتی ئەوان بۆ یەکسانیی ڕەگەزی نییە، بەڵکوو باشترین سەنگەر و مەتەرێزیشە. سەنگەر و مەتەرێزێک کە سۆیلا قادری و نەسرین حەدادی پێشەنگ هەڵیان بژارد و لەو سەنگەرەشدا گیانیان دانا.
دوا قسە:
ژنان لە ئێران و ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مافەکانیان دەستەبەر نابن، هەتا وەک نیوەی کۆمەڵ نەیەنە نێو مەیدانی بەکردەوە و بەشدارییان لە کایە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان. هەڵبەت ڕوونە بەشداری و هاوبەشیی ژنان لە هەموو جومگە سیاسی و مەدەنییەکانی کۆمەڵگە کاتێک وەدی دێ کە ژنان و پیاوان مافی وەک یەکیان هەبن لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتیدا، دامەزراوەی سیاسی و کۆمەڵایەتییان هەبێ بۆ بەدواداچوونی ئامانج و مەبەستەکانیان، ئەو ڕێکخراو و دامەزراوانەش ئازادیی بەکردەوە و تێکۆشانی مەیدانییان هەبێ، ئەمنییەت هەبێ، ئازادی هەبێ، وە ئەوانەش کۆمەڵێک شتی بنەڕەتی و ساختارین کە لە بوونی کۆماری ئیسلامیدا وەدی نایەن… نە بۆ کۆمەڵگە و نە بۆ ژنان…
بۆیە لەو قۆناغەدا هەموومان دەبێ دەست لەنێو دەستی یەکتر و یەکڕیز و یەک مەبەست و یەک ئامانج، لەپێناو ڕووخان و نەمانی ئەم ڕێژیمەدا تێ بکۆشین و خەونی گەورەی شەهید سۆیلا و سۆیلاکان، شەهید نەسرین و نەسرینەکان وەدی بێنین[1].
06-09-2019
ئەم بابەتە 1,623 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان و کورد - 28-09-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری پرسی ژن: پەروەردەی جێندەری
جۆری پرسی ژن: پێشکەوتنی ژنان
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 28-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 28-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 28-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,623 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
قازی و عەرەقەکەی بێکەس
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هیران ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گیروگرفتی پیس بوونی ژیانگە
کورتەباس
ئافرەتە خواناسەکانی کوردستان
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەغدا ساڵی 1917
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
جەمال عیرفان
06-05-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال عیرفان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
ژیاننامە
جافر زەلکەیی
23-08-2021
هاوڕێ باخەوان
جافر زەلکەیی
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
23-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
خواناس وریا گلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازۆ مەخمووری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی جیهاز
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی مام غەفور
15-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
15-07-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئەحمەد ژێرسە
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەلا برایم ئاغا
15-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,601
وێنە 105,925
پەرتووک PDF 19,729
فایلی پەیوەندیدار 98,884
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
قازی و عەرەقەکەی بێکەس
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هیران ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گیروگرفتی پیس بوونی ژیانگە
کورتەباس
ئافرەتە خواناسەکانی کوردستان
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەغدا ساڵی 1917
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - زیندانی سیاسی ژیاننامە - جۆری کەس - قوربانیی ئەشکەنجە وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - ئابووری و نەوت ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - ورمێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!