لە 20 ی ئاپریل و لە دەروەی وڵات پارتێکی نوێ بە ناوی بزوتنەوەی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیندرا، گوایە بە زۆرێنە لە ئەندامانی پێشووی پارتی دیمۆکراتی کوردستانن. ئاخۆ باشوری کوردستان بەو هەموو پارتانانەی کە تێدایە پێویستی بە پارتێکی تر هەیە. ئاخۆ ئەم پارتە نوێە تا چەند دەتوانێ بەرگەی پارتە دەسەڵاتدارەکان بگرێ و لە تێکۆشانیدا بۆ ئامانجەکانی سەرکەوتوو بێت؟
ئەیوب براخاس یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەکە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بۆ پێداویستی نیازمەندیەکانی گەل و چەندین قەیرانی چارەسەر نەکراوو، بە هاوکاری چەندین کادری سیاسی، سەربازی و جەماوەرێکی زۆر بریارمان دا لەوە زیاتر چاوەڕوانی ئەم پاشەگەردانەی هەرێمی کوردستان نەکەین وە بزوتنەوەی نیشتمانی کوردستانی تێدا درووست بکەین و بروێنە ناو میللەتەکەی خۆمان.
کاک ئەیوب هەر وەها دەڵێت من وەکو فەرماندەیەکی سیاسی پارتی، وە فەرماندەیەکی سەربازی و سیاسی و کادرێکی پارتی، من لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان جیا بۆمەتەوە، بەڵام من نە ئەندامی مەکتەبی سیاسیم، نە سەرکردایەتی، نە وەزیر و نە ئەندام پەرلەمانتار بوم، تەنها فەرماندەیەکی سەربازی و کادرێکی سیاسی بوم، ئێمە هەڵقوڵاوی ناخ و ئازارەکانی ئەم میللەتەین کە زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە مەینەتی و نەهامەتی و شکست نەما ئەم حیزبانەی کوردستان بەسەر ئەم میللەتە ڕەش و ڕووتە نەیهێنن.
کاک ئەیوب دەشڵێت هۆکاری درووستبوونی ئەم بزوتنەوەیە ئەوەیە نەبوونی یاسا، حوکمڕانی و سیستەم و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پاوانکردنی دەسەڵات و چەند باربونەوەی دەم و چاوەکان، دزی و تاڵانکردنی سامانی گشتی، نەمانی ئینتمای نیشتمانی و نەتەوایەتی، تۆقاندن و ڕفاندنی چالاکوانی سیاسی، کوشتنی ڕۆژنامەنووسان، لەسەر هەڵوێستی سیاسی و سەرهەڵگرتنی هەزاران خێزان و گەنج و لاوی کورد بۆ دەرەوە و نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرتاتتەکانی کۆمەڵگا، ئەمانە هەزاران هۆکاری تریش هەن کە ئێمە هەستمان پێیکردووە وە لەو ئەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەو بریارەمان داوە [1].