جەعفەر حسێن
خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی #سلێمانی# قەرەبووی ژینگە دەکەنەوەو 10 هەزار نەمامیان پێشکەشی نەمامگەکانی سلێمانی کردووە.
ئەمڕۆ 1-10-2019 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە سلێمانی نزیکەی 560 موەلیدەی ئەهلی هەیە کەجگە لەپێدانی کارەبای پێویست بە هاووڵاتیان، هەوڵیانداوە ئەو شوێنانەی لەلایەن قائیمقامیەتەوە بۆیان دیاریکراوە بە شێوەیەکی باش سەوزی بکەن و کاریگەری خراپی موەلیدەکانیان لەسەر ژینگە کەمبکەنەوە[1].