وریا غەفووری
نووسەر و وەرگێڕ
لەدایکبووی 1975ی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بڕوانامەی دیپلۆمی ئەدەبیات و ماستەری ژمێریاری بەدەستهێناوە
لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بەکاری نووسین و وەرگێڕانی کردووە.
زیاترین بەرهەمەکانی لە بواری ئەدەبیاتی داستانی و ڕۆماندایە. تا ئێستا شەش بەرهەمی کە کرمانجییەوە هێناوەتە سەر زاراوەی سۆرانی. یەکێک لەو کەسانەیە کە بەشێوەی پڕۆفشناڵ دەستی داوەتە وەرگێڕانی ڕۆمانە کرمانجییەکان بە سۆڕانی.
یەکەم بەرهەمی لە ژێرناوی ڕووناک وەک ئەوین، تاریک وەک مردن ساڵی 2014 لە لایەن دەزگای ئەندێشەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
تا ئێستا ئەم بەرهەمانەی وەرگێڕاوە و بڵاو کراوەتەوە:
1- ڕووناک وەک ئەوین تاریک وەک مردن، محەمەد ئوزون، ئەندێشە 2014
2- سێ هەنگاو و سێدارەیەک، جان دۆست، غەزەڵنووس 2016
3- سوبارتۆ، حەلیم یوسف، 2017 ئەندێشە
4- کۆبانی، جان دۆست، 2019 هەولێر
5- دڕندەکەی دەروونم، حەلیم یوسف، 2019 ئەندێشە
ساڵی 2014 خەڵاتی سێهەمی گەلاوێژی بۆ لێکۆڵینەوە پێ بڕاوە.
ساڵی 2019 وەک وەرگێڕی بژاردەی کورد نۆهەمین پیشانگای کتێبی کوردستان لە سنە خەڵات کراوە.[1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/wirya.ghafuri=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: وریا غەفووری 2=KTML_Link_Facebook_End=