ژان بۆدریار
وەرگێڕانی: وەلید عومەر
بۆدريار لە کتێبی (کۆمەڵگای بەرخۆری)دا شتێکی لەم جۆرە دەڵێت: ئێمە ئێستا شتەکان دەبينين کە لەدايکدەبن، دەگەنە کامڵی و پاشان دەمرن؛ لەکاتێکدا لە شارستانيەتەکانی پێشوودا، هەر شتێک چەندين نەوە و نەسڵ درێژدەبووە و تەمەنی خۆی درێژدەکردەوە(بۆنمونە، جاران چەکوشێک جيل بە جيل دەستاودەستی دەکرد، ئێستا لە تەمەنی جيلێکدا چەندين ئامێر دەگۆڕدرێت). پرسيارە شاراوە دەروونشيکارييەکەی بۆدريار ئەمەيە: مناڵێک گەر لەناو گورگەکاندا گەورە ببێت دەبێتە گورگ، ئايا مرۆڤی ئێستاش کە لەناو شت و شمەک و ئامرازەکاندا گەورەدەبێت دەبێت بە چی؟ [1]