زۆرانوانی ناسراوی #سەقز#ی، لە فیناڵی کێبڕکێی جیهان لە زۆرانی فەرەنگیدا، میداڵی پاڵەوانیی بەدەست هێناوە.
ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی 70 کیلۆیی، ساڵی 2019 توانی بە سەر ڕکەبەڕە ڕووسییەکەی سەربکەوێت و بۆ دووهەمین جار قارەمانیی پیشکسوەتانی جیهان بەدەست بهێنێت.
ئازاد عەلی محەممەدپوور، لە ئاستی ئێران و جیهاندا و لە بواری زۆرانوانیی فەرەنگیدا، خاوەنی چەندین نازناوی جۆراوجۆرە.[1]