نووسينی: برايان ترەيسی
وەرگێڕانی: #بێخاڵ محەمەد#
زنجيرە کتێبی برايان ترەيسی بۆ سەرکەوتن
لەم کتێبەدا باسی بەکارهێنانی بیست و یەک بیرۆکەی گرنگتان بۆ دەکەم بۆئەوەی ببن بە بەڕێوەبەرێکی کاریگەر و سەرکەتووتر. گرنگی ئەم بابەتە چییە؟
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە توێژینەوەکانمدا سەدان کتێبم خوێندووەتەوە و بڕوانامەی کارگێڕی و بازرگانیم بەدەستهێناوە و وەک ڕاوێژکار و ڕاهێنەر کارم کردووە بۆ زیاتر لە1000دامەزراوەی گەورە. ساڵانە لەگەڵ زیاتر لە سەدان و زۆرجار هەزاران بەڕێوەبەر کاردەکەم. بەڕێوەبەری باش و بەڕێوەبەری بێتوانام زۆر بینیوە، هەروەها بۆم دەرکەتووە کە لەسەدا 20ی بەڕێوەبەرەکان لەسەدا 80ی ئامانجەکانیان بەدەست دەهێنن. ئەمەش مانای وایە لەسەدا 80ی بەڕێوەبەرەکان تەنها لەسەدا 20ی ئامانجەکانیان بەدەست دەهێنن.
ئامانجی من لەم کتێبەدا ئەوەیە کە تەکنیک و ئامراز و ڕێگە وبیرۆکەتان پێبدەم بۆ ئەوەی بگەن بە ئاستی لەسەدا 20. ئەگەر خۆت پێشتر لە ئاستی لەسەدا 20ی کە ڕێژەی سەرکەوتنت لەسەدا 80یە ئەوا فێر دەبیت کە چۆن بگەیت بە ئاستی پێنج یەکەمەکان و دواتر بگەیت بە لوتکە. [1]