#بەدران محێدین مستەفا#
دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ' #داعش# ' پلانی A بوو بۆ نوێ بوونەوەی جوگرافیای دەولەتی عوسمانی، بە سەرپەرشتی تورکیا و هاوکاری سونە و تورکمانەکانی عێراق و سوریا، هەرەس هێنان و پوچەل کردنەوەی پلانی ' A ' لەسەر دەستی چەند هێزێکی کوردی بە هێزی زەمینی و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان بوو، دوای شکست هێنانی ئەم پلانە تورکیا ناچار بوو پلانەکەی بگۆرێت و کار بکات لەسەر پلانی ' B ' ئەویش بریتی بوو لە ڕیفراندۆمێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
تەواوی چوونە پێشەوەی پلانەکەی تورکیا، هاوپەیمانان دووبارە هاتنەوە ناو یاریەکە بۆ ئەوەی شکست بەم جوگرافیایە بێنن تورکیا خەونی پێوە دەبینێت، دوای چەندین فشاری سیاسی لە سەرکردایەتی کورد و بارزانی بە تایبەتی لە لایەن ئەمریکیەکان و هاوپەیمان، هیچ فشارێک نەیتوانی پلانەکە بوەستێنێت، بۆیە ئەمریکا ناچار بوو گلۆپی سەوز داگیرسێنێت بۆ هێزە عێراقیەکان تا بە تەواوی هەموو پلانەکانی تورکیایان لە گۆڕنا لە 16 ی ئۆکتۆبەری سالی 2017.
پارتی بە بێ ئۆکەی تورکیا ناتوانێت هیچ ئیمزایەک لەسەر ڕێکەوتن بکات لەگەر یەکێتی
تورکیا لە بەرامبەر شکستەکانی لە سوریا و عێراق زۆر بە ڕاشکاوی هێزەکانی 'PYD. PUK ' بە هۆکار دەزانێت بە تایبەتی لە پلانی ' B ' کە ئەویش ڕیفراندۆم و وێران کردنی ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەرەوەی هەرێم بوو بە تایبەتی ' #کەرکووک# ' کە ئەویش لە 15 ی ئۆکتۆبەر لە کۆبونەوەی دوکان لە نێوان پارتی و یەکێتی بە بێ ئەنجام کۆتایی هات.
لە دوای 15 ی ئۆکتۆبەری سالی 2017 دا پارتی بە بێ ئۆکەی تورکیا ناتوانێت هیچ ئیمزایەک لەسەر ڕێکەوتن بکات لەگەر یەکێتی، ئەوەش پارتی دیمکراتی کوردستان توشی قەیرانێکی سیاسی کردوە لە ناوخۆی هەرێم، چونکە پارتی براوەیی هەلبژاردنە و ناچارە بۆ پێک هێنانی حکومەت ڕێکەوتنی سیاسی بکات، دوا کەوتنی حکومەت ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پارتی توشی شلەژان کردووە، بۆ دەرچەیەک لەم دۆخەی ئێستا پارتی یان دەبێت دلی دۆستەکەی بشکێنت کە تورکیایە بێت و ئیمزا لەسەر 18 خالەکەی یەکێتی بکات، یاخود دەبێت بە واقعی سەربەخۆی پارێزگاکان ڕازی بێت، ئەمەش کات بۆ ئێمەومانان یەکلایی دەکاتەوە ئاخۆ پارتی کام ڕێگا هەلدەبژێرێت[1].