#بەدران محێدین مستەفا#
محەمەدی حاجی مەحمود لە کۆتایی سالی نەوەدەکان لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی زۆر بە ڕوونی باسی پەیام و ئاراستەکانی پارتی دەکات، ڕەنگە بۆ سیاسیەکان و تەواوی شەقامی کوردی شتێکی نامۆ نەبێت، بەلام وەک وەبیرهێنانەوە من تیشکی دەخەمە سەر، دەلێت :- لە دوای هەر پەیامێکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وا خودی نهێنیەک هەیە، شیرکردنەوەی خودی خۆم بۆ ئەم قسەیە وایە، واتە ئەوەی سیاسەتی پارتی لە ڕوبەرو باسی دەکات بە پێچەوانە ڕاستە.
$پارتی دەیەوێت و زۆریش زەرورە لە سەرۆک بەرهەم و پشتەکانی نزیک ببێتەوە$
ئەگەر سەیری ئێستای کەناڵە سێبەرەکان و کادیرانی پارتی بکەین کە هەندێکجار دەگات بە ئاستی سەرکردایەتیان، باسی سەرۆک بەرهەم و پشتەکانی دەکەن وەک نەیاری تەواوی خۆیان، لەوەیان خوێندنەوەی بۆ بکەین پێچەوانەکەی ڕاستە، پارتی دەیەوێت و زۆریش زەرورە لە سەرۆک بەرهەم و پشتەکانی نزیک ببێتەوە، بەڵام چونکە پێشتر وەک هەموو جارێک بە بڕیاری خێرا شتەکانیان تێکداوە، ئێستا هەر چۆنێک بێت گەرەکیانە ئەمە چاکبکەنەوە، بەڵام شێواندن و سوڕانی بابەتەکان وا نیشاندەدەن هیچ نەبێت لەبەرچاوی ئەندام و لایەنگرانی خۆیان ئیحراج نەبن، بەڵام کورد وتەنی ' عوزر خراپترە لە قەباعەت '
$پارتی چاوی لە پۆستێک نیە بۆ خزمەتی شەقام و خەلک$
فۆبیای پارتی لە سەرۆک بەرهەم و پشتەکانی کە زیاتر چاوەکان لەسەر نەوەکانی ' تاڵەبانیە '، ئەوەندە فۆبیاییەکی کۆمەلایەتیە نیو ئەوەندە سیاسی نیە، چونکە بڕیار بە دەستەکانی پارتی هەرگیز ئەوەندە سیاسی نەبوونە والێ ناتوانن بۆ جارێکیش سیاسی بن، ئەو فۆبیا کۆمەلایەتیە کە تەواو جەستەی سەرانی پارتی داگیرکردووە بۆ ئەوەیە ئەوان ناتوانن وەک سەرۆک بەرهەم و پشتەکانی بن، ئەوان چاویان لە پۆستێک نیە بۆ خزمەتی شەقام و خەلک، هەرگیز بڕوای بەو جۆرە بەرێوبردنە نیە، تەنیا دەیانەوێت هیچ نەبێت کەمێک وەک ئەوان لە میدیا جیهانی و گەشتە دیبلۆماسیەکان لە سەرۆک بەرهەم و پشتەکانی بچن، ڕەنگە خوێندنەوە بۆ ئەم بابەتە بۆ کەسێکی پارتی مقبول نەبێت، بەلام با چاوەروانی کات بین ئەو کات دەبینین چۆن دواجار پارتێ دێنە سەر خەت و مامەڵە لەگەڵ بە هەر نرخێک بێت سەرۆک بەرهەم و پشتەکانی، وە زۆر یەقینم ئەوکات بۆ ئەوەی عەیبدار نەبن و بۆئەمەش دێن پاساوی پێویستی یەکڕیزی و ناسیونالیزم دەهێننەوە، هەرچەندە ئەوە شتێکە هەتا زوو بکرێت لەقازانجی پارتی و کوردایەتیە[1].