لەدایکبووی 1983، #کەلار#.
بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردی،
ماستەر لە ئەدەبی کوردی، کاندیدی دکتۆرا لە ئەدەبی کوردی
لە زانکۆی سلێمانی.
سەرپەرشتیاری پسپۆریی زمانی کوردی، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان.
خاوەنی سێ کتێبە بەناوەکانی(#ڕوونبێژی لە شیعری مەحویدا# ) و (#فەرهەنگی شیعری مەحوی# )، (#سێبەری مانا# - وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی)
سەرنووسەری گۆڤاری (ئیلیان)ە، بۆ وەرگێڕانی چیرۆکی بیانی، تا ئێستا شەش ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (کۆنتێکست)ە، گۆڤاری تایبەت بە لێکۆڵینەوەی زانستەمرۆڤایەتییەکان.
لە گۆڤارەکانی وەک ڕامان و ڕۆڤار و باران و (گۆڤارە ئەکادیمیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان) و ڕۆژنامەکانی وەکو چاودێر و ئاسۆدا، چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بڵاو کردووەتەوە.