هاونیشتمانیان و گەل دۆستانی هێژا
کۆڕ و کۆمەڵە کلتووری و کۆمەڵایەتێکانی کوردستانی لە دانمارک
رێکخراو وحیزبە سیاسییکان و کۆمەڵە ئینساندۆستەکانی دانمارک
دوای هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیەی فاشیست لە ڕێکەوتی 9ی ئۆکتۆبری 2019 بە ئامانجی سرینەوەی ئەزموونی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوای کوردستان و گۆڕینی دێمۆگرافی ناوچە کوردستانێکان، بە هەست کردن بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر خەڵک و خاکەکەمان، هەستاین بە سازدانی کۆمەڵە چالاکییەکی کاریگەر لە زۆربەی شارەکانی دانمارک بە تایبەتی کۆپێنهاگ، بەڵام هەر لە سەرەتاوە بە هۆی دوو جەهەت بوون و پڕش و بڵاوی خۆپێشاندانەکان گرینگی پێکهێنانی پلاتفۆڕمێکی هاوبەش هاتە ئاراوە.
هەر بۆ ئەو مەبەستە و بۆ ڕێکخستنی باشتری هێز و تواناییەکانمان ڕۆژی سێ شەممە 22ی ئۆکتۆبری 2019ی زایینی بە بەشداری دوازدە لایەنی سیاسی لە هەر چوارپارچەی کوردستان گەویشتینە ڕێکەوتن، لە سەر هەشت خاڵی سەرەکی کە لە سەر بنەمای نەتەوەیی و نیشتمانی دارێژڕاون بە ئاکام گەویشتن کە دواتر لە پەیرەوی ناوخۆی پلاتفۆڕم دا دەیخەینە بەر دیدەتان.
شایانی باسە کە بۆ هەماهەنگی زیاتریی لایەنەکان هەستاین بە بانگهێشتی هەموو لایەنەکان و تاوتوێکردنی کاری هاوبەش کە بەداخەوە سەرەڕای دڵنیایی دان بە ڕەچاوکردنی هەموو تێبینی و حەساسییەتەکان هەر لە سەرەتاوە چەند لایەن بەشداری کۆبوونەوەکان نەبوون و سەرەڕای دواخستنی پێکهێنانی پلاتفۆڕمەکە و بانگهێشتی دووبارە بۆ کۆبوونەوەی دووهەم، بەداخەوە دیسانیش حازر بە بەشداری نەبوون.
لێرەوە وێڕای ڕاگەیاندنی پێکهێنانی پڵاتفۆڕمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕایدەگەیەنین کە لیستی بەشداران کراوەیە بۆ هەر لایەنێک کە بە پەیرەوی ناوخۆی پلاتفۆڕمەکە ڕازی بێ، هاوکات حازر بە ڕەچاوکردنی تێبینی هەموو ئەو لایەنانە دەبین کە خوازیاری بەشداری بن.
سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی_دێموکراتیکی کورد
بژی کوردستان
دەستەی بەڕێوبەری پلاتفۆڕمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا_دانمارک
ئێمە هێز و لایەنە سیاسییەکانی خوارە لەمەودوا کار و چالاکێکانمان لە چوارچێوەی پلاتفۆڕمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا درێژ دەدەین و داوا لە ئەندامان و لایەنگران و کوردستانیانی خۆشەویست دەکەین بۆ سەرکەوتوو بوون و کاریگەری زیاتر پشتیوانی پلاتفۆڕمەکە بن.
1. پارتی یەکییەتی دێمۆکراتیک(پە.یە.دە)
2. حیزبی شیوعی کوردستان
3. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
4. مەجلیسی ژنان لە دانمارک
5. پارتی یەکییەتی دیمۆکراتی کوردی سوریە
6. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
7. یەکییەتی نیشتمانی کوردستان
8. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
9. پارتی دێموکڕاتی پێشوەڕۆی کوردی سوریە
10. #بزووتنەوەی گۆڕان#
11. مەجلیسی گەل
12. حیزبی دێموکراتی کوردستان
#25-10-2019#