وەک لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی چوارەمین کۆنگرە جەخت لەسەر بڕیاری پێشوومان دەکەینەوە، کە پێویستە هەموو بەشداربوانی کۆنفرانسی کۆمیتەو مەڵبەندو مەکتەبەکان کارتی بایۆمەتری یان پسوڵەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانی خۆیان و خێزانەکانیان پێ بێت، بەپێچەوانەوە مافی بەشداری کردنیان لە کۆنفرانسەکاندا نابێت.
بۆ زانیاری دەربارەی شوێنی بنکەکان و پێداویستییەکان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری یان پسوڵەی تۆماری بایۆمەتری دەتوانن سەردانی بەشی هەڵبژاردنی کۆمیتە و مەڵبەندەکان بکەن.
د. بڕیار ڕەشید
وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی چوارەمین کۆنگرە
#04-11-2019#