ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #قەسەدە# ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا ئاشکرا کرد.
قەسەدە ڕایگەیاند، لەو هێرش و چالاکییانەدا 14 هاورێمان شەهید بوون و 13 دیکەش بریندار بوون.
قەسەدە ئەم زانیارییانەی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە
$تل تەمر$
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە هێرشەکانیاندا بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوامە. سوپای داگیرکەر گوندەکانی مەناجیر، ئەهراس و ئەریشاب-ی بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان دەیان جار بۆردومان کرد، هەروەها بە چەکی قورسیش هێرشی سەر ئەو ناوچانەی کرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بە شێوەیەکی تووند بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە و لە گوندەکانی ئەهراس و مەناجیر چەتەکانیان کردنە ئامانج، لە ئەنجامدا لانی کەم 12 چەتە کوژران.
$ئەبوراسەن$
هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشی داگیرکەرانیان بۆ سەر گوندەکانی خەشیم زرگان، نەق ئەلهەوا و تەل حەمید دایەوە و چەتەکانیان کردە ئامانج و لێیان دان. لە ئەنجامی بەرپەرچی هێرشەکان لانی کەم 9 چەتە کوژران، تانکێک و ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMP تێکشکێندران.
$عەین ئیسا$
سوپای داگیرکەر بە تۆپ و تانک گوندەکانی گەنتەری و شێردادی تۆپباران کرد. هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە. گروپی چەتەکان دوای نیوەڕۆش هێرشیان کردە سەر هەرێمی ئەل ناسری و لەوی لەنێوان چەتەکان و هێزەکانمان شەڕێکی سەخت ڕوویدا، لە ئەنجامدا 6 چەتە کوژران.
لە شەڕری ڕۆژی 28ەمیندە لانی کەم 27 چەتە کوژران، ئۆتۆمبلیێکی جۆری BMP و تانکێک و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندران.
14 هاوڕێمان لەو بەرخۆدانەدا شەهید بوون و 13 هەڤالی دیکەشمان بریندار بوون.[1]
#06-11-2019#