بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 420 ملیۆن دۆلار بۆ چەند پڕۆژەیەکی گرنگ تەرخان دەکرێت.
بە بڕیاری #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، =KTML_Mark_Begin=بڕی 500 ملیار دینار (420 ملیۆن دۆلار) بۆ چەندین پرۆژەی گرنگی وەک ڕێگاوبان، سایلۆ، هێڵەکانی کارەبا و تۆڕی دابەشکردنی ئاو خەرج دەکرێت=KTML_Mark_End=.
مەسرور بارزانی، لە تویتێکدا لە ڕۆژی 17ی 10ی 2019دا، بە ئاماژەکردن بەوەی ژێرخانێکی مۆدێرن بناغەی ئابوورییەکی مۆدێرنە بۆ کوردستانێکی بەهێز، ڕای گەیاندووە، ئەو بڕە پارەیە بۆ پرۆژەکانی ڕێگاوبان، سایلۆ، هێڵەکانی کارەبا و تۆڕی دابەشکردنی ئاو تەرخان کراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجومەنی وەزیران بە (باس) دراون، لیژنەیەکی باڵای تەکنیکی دروست کراوە، ژمارەیەکی زۆری پڕۆژەکانیان لەبەردەستە و ئەوان بڕیار دەدەن، کە چۆن پارە بۆ ئەو پڕۆژانە دابین بکرێت.
=KTML_Mark_Begin=ئەو بڕە پارەیەی خەرج دەکرێت بۆ 184 پرۆژەی بچووکی گەشەپێدانی پارێزگاکان دەبێت، کە تێچوویان لەنێوان یەک تا دوو ملیۆن دۆلارە، =KTML_Mark_End= لە هەر چوار پارێزگای #هەولێر#، #سلێمانی#، #دهۆک# و #هەڵەبجە# جێبەجێ دەکرێن.
بەشێکی تری پارەکەش بۆ پڕۆژەی ستراتیژیی وەزارەتەکان دەبێت، ئەمانە 10 پرۆژەی ستراتیژیی گەورە لەخۆ دەگرن، کە دیارترینیان دروستکردنی سێ سایلۆی گەنم لە قوشتەپە، #کەلار# و بەردەڕەشە، جگە لە دروستکردن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکانی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، لەو 420 ملیۆن دۆلارە، بەشێکی پارەکە بۆ ئەو پڕۆژانە دەبێت، کە بەشێکی زۆری کارەکانیان کراوە و پارەیان پێ دەدرێت بۆ تەواوکردنیان، بەشێکی تری پارەکەش بۆ هەندێک پڕۆژەی تازە دەبێت، کە گرنگ و ستراتیژین.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پڕۆژەکانی حکوومەت ئەوەی بۆ (باس) دووپات کردەوە، پڕۆژەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبن و قۆناخ بە قۆناخ پارەکە خەرج دەکرێت.
جەختیشی کردەوە، لیژنەی تەکنیکی دەستیان بە کاری خۆیان کردووە و پارەشیان بۆ هەندێک پڕۆژە تەرخان کردووە.
سەرۆ دزەیی، سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان بە (باس)ی ڕاگەیاند: “=KTML_Mark_Begin=هەر پرۆژەیەکی حکوومەت، کە درابێتە بەڵێندەران و لە 85% بەره و سەرەوەی تەواو کرابێ، پارەی کاش بە بەڵێندەرەکەی دەدرێ بۆ تەواوکردنی پرۆژەکەی و ئەوانەی لە 75%یان تەواو بووە، دەبێ تا 15-1-2020 پرۆژەکانیان تەواو بکەن، تا پارەی دیکەیان بۆ خەرج بکرێ”=KTML_Mark_End=.
دزەیی جەختی لەوە کردەوە، کە بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت بە خەرجکردنی 500 ملیار دینار، بازاڕی کوردستان دەبووژێنێتەوە و هاوکارییەکی باش دەبێ بۆ بەڵێندەران.[1]
سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەران ئاشکراشی کرد، سەرۆکی حکوومەت لێژنەیەکی لە وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی پێک هێناوە، بۆ چاودێریکردنی پرۆژەکان، کە بە دوو شێواز و لە ماوەی دوو ساڵدا جێبەجێ دەکرێن.