سەرۆکی تۆڕی هەنگەوانانی کوردستان، لە دیمانەیەکی (باس)دا، ئاماژە بەوە دەدات، کە زۆرترین بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵ (2019)، لە پارێزگای #هەولێر#ە، ئەویش بەهۆی ئەوەی، کە لە سنووری پارێزگای هەولێردا، کوێستانی زۆر باش بۆ پەروەردەکردنی هەنگ هەن.
عارف شێروانی، سەرۆکی تۆڕی هەنگەوانانی کوردستان، لە هەمانکاتدا خۆیشی هەنگەوانە، باس لەوە دەکات کە =KTML_Mark_Begin=ئەمساڵ (2019) بەرهەمی هەنگوین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر زۆر باش بووە=KTML_Mark_End=.
بەپێی ئه و زانیارییانەی کە دەستیان کەوتووە، =KTML_Mark_Begin=بەرهەمی ئەمساڵی هەنگوینی کوردستان (2019) نزیکەی 500 تەن دەبێت=KTML_Mark_End=؛ ئەگەرچی تا 10ی تەمووز 2019 هیچ ئومێدێکمان نەبوو، کە هەنگ بتوانێت شیلە کۆ بکاتەوە، بەڵام دوای ئه و مانگە کەشەکە گۆڕا، بۆیە ئەمساڵ (2019) پێچەوانەی ساڵی ڕابردوو بوو (2018)، لە کوێستانەکان بەرهەم زۆر بووە، ئه و شوێنانەی لە #سلێمانی# و #دهۆک#یش کە کوێستانیان هەبوو، بەرهەمیان هەبوو، بەڵام وەک هەولێر نەبووه کە ناوچەی بەرزایی وایان تێدایە نزیکەی 3 هەزار و 700 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و بۆیە پارێزگای هەولێر گونجاوترە.
لەبارەی ئه و هەنگوینەی لە کوردستان بەرهەم دێت و پێداویستیی ناوخۆ، سەرۆکی تۆڕی هەنگەوانانی کوردستان ئەوە دەخاتە ڕوو کە =KTML_Mark_Begin=هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەنگوین خۆر نین=KTML_Mark_End=، بەڵکوو تەنیا 8%ی خەڵکی کوردستان هەنگوین دەخۆن و لە سفرەی بەیانیانیاندا هەیە. له هەمان کاتدا زۆربەی ئەمانە وەک دەرمان بەکاری دێنن، وەک ئەوەی مەلایەک بۆیان بنووسێ کە هەنگوین بخۆن و باشە. کەچی بە بەراورد بە وڵاتێکی وەک یەمەن، 58% و سعودیە 50%ی خەڵکەکەی هەنگوین خۆرە، بەڵام بەداخەوە خەڵکی ئێمە زۆر بە کەمی هەنگوین دەخوات.
عارف شێروانی، نایشارێتەوە کە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەی کوردستان، ڕێگایەکی ڕێکخراو و فەرمی نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک کەسن بەرهەمی هەنگەوانانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکڕنەوە و دواتر لە ڕێگەی چەند کەسێکی دیکەی خوارووی عێراقەوە بۆ #بەغداد# و #بەسرا#ی دەبەن، لەوێشەوە بۆ وڵاتانی وەک سعودیە، بەڵام ساڵانی پێشتر خۆشیان بۆ ئیمارات و ڵاتانی دیکەیان دەنارد. لەدوایساڵی 2016ەوە بەرهەم کەم بوو، ئەمساڵ(2019) بەرهەم باشە بەڵام دیار نییە کەس بەرهەمی خۆی دەنێرێتە دەرەوە یان نا، لەگەڵ ئەوەشدا ئه و هەنگەوانە جەخت دەکاتەو کە داوایان لە =KTML_Mark_Begin=وەزیری کشتوکاڵ کردووە بە نووسراوی فەرمی ڕێگریی لە هاوردەکردنی هەنگوینی ساختەی دەرەکی بکات=KTML_Mark_End= چونکە کاریگەریی لەسەر هەنگەوانان بەگشتی هەیە و دەڵێت: وەزیریش نووسراوەکەی بەرز کردووەتەوە و ئێمە دەمانەوێت ئەو کارە بە یاسایی بکرێت چونکە ئەو هەنگوینەی هاوردە دەکرێت شایانی خواردن نییە و دەستکاریی کراوە تا نەیبەستێت و ئەمەش هۆکاری نەخۆشییە؛ زانیاریمان لایە کە چەندین نەخۆشی بڵاودەکاتەوە.
ساڵانە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، لە 15ی ئابەوە تا بۆ 1ی ئەیلوول، هەنگبڕینەوە دەست پێ دەکات، بەڵام لە ناوچە دەشتاییەکان و گەرمەسێرەکان لە 1ی حوزەیرانەوە تا مانگی تەمووز، بە گوتەی سەرۆکی تۆڕی هەنگەوانانی کوردستان، لە کوردستان نزیکەی 500 هەزار سندوقە هەنگ هەیە، لەگەڵ 200 هەزار خەڵێفە هەنگی خۆماڵی. ساڵانە هەرێمی کوردستان، نزیکەی 30 هەزار سندوق هەنگ هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت[1].