ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە شەڕی #داعش#دا نزیک بە دوو هەزار پێشمەرگە شەهید بوونە و 12 هەزاریش بریندار بوونە.
دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە خولی22هەمی لێژنەی تایبەت بە مافەکانی کەمئەندامان (CRPD) لە شۆرای مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ، باسی لەوە کردووە کە لە شەڕی داعشدا نزیک بە دوو هەزار پێشمەرگە شەهید بوونە و 12 هەزاریش بریندار بوونە.
پێشمەرگەی شەهید و بریندار لە شەڕی دژە داعشدا لە باشووری کوردستان
|
|
|
|
ناوبراو باسی لەوە کردووە کە لەو 12 هەزار پێشمەرگەیەی کە بریندار بوونە، 235 کەسیان دەست یا لاقیان لە دەست داوە، 20 کەسیان توانای بینینی نییە و 38 پێشمەرگەش ئیفلیج بوونە و توانای جووڵەیان نەماوە.
بەپێی وتەکانی زێباری، نزیکەی هەزار پێشمەرگە بە چەکی شیمیایی بریندار بوونە، کە بۆ چارەسەرکردنیان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.
هاوکات هەتا ساڵی 2018، 95 هەزار و 916 کەس لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک کەمئەندام ناویان تۆمار کراوە.[1]
پێشمەرگەی کەمئەندام لە ئەنجامی شەری داعشدا لە باشووری کوردستان
|
|
|
|