زەلیمخان موتسۆیڤ، کوردی ئێزیدی ڕووسیایە و لە 13-10-1959، لە شاری تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایکبووە،
لە تەمەنی 10 ساڵیدا دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە، بۆیە ئەرکی چاودێری و بەخێوکردنی برا و دوو خوشکی کەوتووەتە ئەستۆ.
-ساڵی 1979 بۆ 1981 لە سوپای سۆڤیەتی خزمەتی سەربازی کردووە.
- ساڵی 1989 کۆلێژی ئابووری و ڕێکخستنی بیناسازی تەواوکردووە.
- جگە لەسەرکەوتوویی لەکارەکەی، حەوت زمان دەزانێت.
- ساڵی 1988 کۆمپانیای ماڵداری و دروومانی دروستکردووە و گەشەی بە کارەکەی داوە و پاشان هاتۆتە مۆسکۆ بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی خاوەنکارانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو.
- ساڵی 1994-1995 بووەتە سەرۆکی یەکێتی خاوەنکارانی ڕووسیا.
-ساڵی 1999 بۆ یەکەمجار بە ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیا (ئەنجومەنی دوما)هەڵبژێردرا.
-ساڵی 2003 بۆ جاری دووەم بە ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
- ساڵی 2007 بۆ جاری سێیەم بەئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
- ساڵی 2012 بۆ جاری چوارەم بە ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
- ساڵی 2016 بۆ جاری پێنجەم بە ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە و جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان بوو،
لە ئێستاشدا(2019) ئەندامی لیژنەی بەرگری پەرلەمانی ڕووسیا و سەرۆکی لیژنەی هەماهەنگی پەرلەمانی ڕووسیای فێدراڵ -عێراقی فێدراڵە. [1]