دەستەی ئاماری هەرێم ژمارەی =KTML_Gray==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Green==KTML_Blue==KTML_Bold=دانیشتوانی هەرێم بەزیاتر لە شەش ملیۆن کەس دەخەمڵێنێت=KTML_End==KTML_End==KTML_End==KTML_FontSize_End==KTML_End= و ئاماژەبەوەشدەکات کە تەنها لەمساڵدا (2019) 150 هەزار منداڵ لەدایکبوون.
دەستەی ئامار لەهەرێمی کوردستان ساڵانە هەموو ئەو پێوەرانە ئاشکرا دەکات کە پەیوەندی بە تێکڕای سێکتەرەکانی دانیشتوان و ئابووری و تەندروستی و سێکتەرەکانی دیکەوە هەیە، دەستەکە ژمارەی پەنابەران و ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.
#دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان# لەسایتی ئەلیکترۆنی خۆیدا ئاماژەی بەپێوەرەکان لەسێکتەری دانیشتواندا نیشان داوە، کۆی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی 2019 بە شەش ملیۆن و پەنجا هەزار کەس مەزندە کردوە.
دەستەکە لەدایکبونیشی بۆ ساڵی 2019 بە 150 هەزار منداڵ خەمڵاندوە، هەوەرها کۆی ژمارەی کۆچکردوانیشی بۆ ساڵی 2019 بە 24 هەزار کەس خەمڵاندوەو لەبارەی گەشەشەوە، 2.3% دایناوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەستەکە مەزەندەیکردوە تا مانگی تشرینی یەکەمی 2019دا ژمارەی ئاوارەکان کە کۆی گشتی خێزانە ئاوارەکان دەکات بەنزیکەی 158 هەزارو 860 خێزان داناوە کە کۆی گشتیشیان دەکاتە 790 هەزار کەس.
هەروەها ئەوەشی خستوەتەڕوو کە ژمارەی پەنابەران لەمانگی تشرینی یەکەمی 2019 دا بە 252 هەزارکەس خەمڵاندوە.[1]
پێوەری سێکتەری دانیشتوانی باشووری کوردستان لە 2019دا
|
|
|
|