وەرگێڕانی بۆ کوردی: #ستار کەریم#
لە درێژەی هەوڵەکانی 7 ڕەنگە بۆ بەدەستهێنانی چاپکراوی شێوەکاری تا دەرگایەکی تری پڕ زانیاری بێت بۆ هونەرمەندان و خوێندکارانی هونەری شێوەکاری لە باشوری کوردستاندا بڕیارە لە پاڵ چاپکراوەکانی تریدا دوو کتێبی تر دەچێتە بواری چاپ کردن کە ئەوانیش (رەنگی زەیتی) و (رەنگسازی)ە کە هەردوو کتێبەکە لەلایەن بەرێز (ستار کەریم) ەوە کاری وەرگێر|ِانی بۆ کراوە.
ئەم دوو کتێبە بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە و لەسەر ئەرکی بەرێز د. تەها ڕەسوڵ چاپ و بڵاو دەکرێتەوه و بریارە ئەم دوو چاپکراوە لە سەرەتای مانگی دووەمی ساڵی 2020دا چاپ و بڵاوبێتەوە.[1]