رۆژی 30-12-2006 لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا سەددام حسێن سەرۆکی ڕژێمی لەناوچووی بەعس لەعیراق لەفەرمانگەی موخابەراتی عیراقی لەسێدارەدرا، پاش ئەوەی لەدادگای باڵای تاوانەکان لەعیراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، پاشان سەرۆکی کۆمار دەسەڵاتی لەسێدارەدانی ئه و تاوانبارەی بەخشیە نوری مالیکی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.