National Center for Human Rights - ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ
ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ، ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی بێلایەنی سەربەخۆیە لەساڵی 2014 لەلایەن ژمارەیەک لە دادوەران و پارێزەران و چالاکی کۆمەڵی مەدەنی دامەزراوە، بە ئامانجی چەسپاندنی سەروەری یاساو بەرگری لە مافی مرۆڤ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری..
لەماوەی کارکردنی ڕێکخراو لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کاری کردوە، وەک ڕێکخراوی (Masala ,Hivos, NED, UNAMI) و ئەندامی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنییە..
لە ئێستادا ناوەندی نیشتیمانی بۆمافی مرۆڤ کار لەسەر پڕۆژەی چاودێری ڕەوشی مافی مرۆڤ دەکات کەبۆماوەی چوارساڵە بەپاڵپشتی ڕێکخراوی NED ئەمریکی جێبەجێی دەکات و تائێستس دوو ڕاپۆرتی بڵاوکردۆتەوە.
مەبەست لە پڕۆژەکە چاودێری و بەدواداچونی ڕەوشی مافی مرۆڤ و ڕاهێنان و شیاندنی ئەفسەروکارمەندانی پۆلیس و کارمەندانی دام ودەزگا حکومییەکانە. [1]