بسم اللەالرحمن الرحیم
وتعاونوا علی البر والتقوی
بۆ بەڕێزان ئەندامانی
کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت
خۆشەویستان:
لە سۆنگەی خەمی قوڵمان بۆ پڕۆژەی شکۆداری یەکگرتوو، وە لە ڕوانگەی هەست کردنمان بەبەرپرسیارێتی وئەرکی هەنووکەییمان و بەشداری کارامان بۆ گەشانەوەو گەرموگوڕ کردنەوەی گیانی ئازادی و برایەتی ودادپەروەری وکارکردن و تێکۆشانی یەکگرتوانە، لە بەرواری 27/12/2019 لەگەڵ بەڕێز مامۆستا صلاح الدین کۆبونەوەیەکی پڕ سودو ئامانجدارمان ئەنجامدا بۆ چۆنیەتی بەرنامەرێژی و نەخشەی ئایندەی یەکگرتوو لە ڕۆشنایی ئەو ڕەشنوسەی کە ئامادەکراوە بۆ کۆنگرە، هەروەها لەسەرداوای کۆمەڵێک لەخوشکان وبرایانی هاوکارمان گەیشتینە ئەوەی:
ئامانج و مەبەست و بەرنامەی هەردوکمان وزۆرینەی هەرەزۆری یەکگرتوەکان چوون یەکەو هاو ئاراستەیەو پێویستی بە پاڵپشتی هەمومانە، بۆ ئەو مەبەستەو لە پێناو سەرخستنی باشتری کۆنگرەدا لەڕوانگەی هاوبه شی و هاوئاراستەیی پرۆژهکانمان و هاوڕابوونمان لەسەر ئەولەوياتی قۆناخی داهاتوومان، بڕیارماندا و پێکهاتین لەسەر:
1- ئەو نەخشەڕێگایەی بەندە کە ئاراستەی ئەندامانی کۆنگرەم کردووە دەسپێرم بە مامۆستا صلاح الدین بۆئەوەی لەگەڵ پڕۆژەکەی خۆی لە خولی داهاتوودا بە پشتیوانی خوا بە ڕاوێژ پێکەوە و بە هاوکاری هەموومان تەواوی دەکەین، هەوڵدەدەین بۆ پیادەکردن و جێبەجێکردنیان.
2- پاڵاوتنی خۆم بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لەم خولەدا دەکشێنمەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆم بۆ بەڕێز مامۆستا صلاح الدین و پرۆژەکەی ڕادەگەیەنم. بەو هیوایەی هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشەوەبردن و گەشەدان بە یەگکرتوو و هەوڵی جیدی بۆ سەرخستنی کۆنگرەی هەشت، بۆئەوەی ببێ بە وێستگەی چاکسازی و نوێبوونەوە و گەشەپێدان و گۆڕانکاری و هێنانەپێشەوەی کەسە لێهاتوو و خاوەن توانا، پسپۆڕی، بەهرە و داهێنانکارەکان.
بەهیوای ڕەزامەندی خوای گەورە و داهاتوویەکی ڕوون و شکۆدار و پڕ لە سەرکەوتن و گەشە بۆ یەکگرتووەکان.
هەر شاد و سەرفەرازبن.
براتان هیوا میرزا سابیر
#27-12-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!