#سەباح عەلی جاف#
#کەلار# ناوەندی ئيدارەی گەرميان، يەکێکە لەقەزا گەورەکانی کوردستان، تاحەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بووە لە گوندێکی ئاوەدان، بەپێی سەرچاوەکان و بۆچونی زۆرينەی توێژەران ئەم گوندە لەلايەن حوکمەتی عێراقەوە ڕاستەوخۆ لەگوندەوە کراوەتە قەزا واتا ئەم قەزاييە بە ناحيەدا تێنەپەڕيوە ئەمەيش ڕەنگە لەڕووی ئيداريەوە جياواز و سەير بێت.
بەقەزاکردنی کەلار لەسەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆک کۆماردا لە 28-02-1970ز بە مەرسومی کۆماری ژمارە (137)لەرۆژنامەی واقايعی عێراقی لە 11-03-1970 دا بڵاوکراوەتەوە ئه و ڕۆژەی بەيانی يازدەی ئازار ڕاگەيەنرا دەلالەتە لەسەر ئەوەی بەقەزاکردنی کەلار ڕەهەندێکی سياسی لەپشتەوە بووە، کەلار لەسەدەی ڕابردوو و تا ئەمڕۆيش گرنگی خۆی هەبووە چ لە ڕووی سياسيەوە چ لە ڕووی ئابوريەوە بەتايبەت لەپاش ڕاگواستنی ژمارەيەکی زۆر لە کوردان چ لە ناوچەی خانەقين چ لە ناوەڕاست و خواری عێراق، ئەمە جگە لە شاڵاوەکانی جينۆسايدی کورد لەژێر ناوی ئەنفال لەبەهاری 1988.
ئەوەی تائێستا لای ئێمە زانراوە ئەوەيە کەلار لەبواری مێژووی کۆندا مێژووەکەی بۆ سەردەمەکانی پێش زاين دەگەڕێتەوە لەم ڕووەوە زانياريەکان بەردەستن بەتايبەت دۆزينەوەی چەندين شوێنەواری دێرين لەسنورەکە، سەبارەت بەمێژووی نوێ تائێستا زانيارييەکان به و شێوەيە بوونە لەحەفتاکانی سەدەی نۆزدە کەلار ئاوەدان بووەتەوە و ناوی براوە، لەلێکۆڵينەوەی تريشدا ئەوە خراوەتەڕوو ڕەنگە ناوی کەلار و ئاوەدان کردنەوەی بۆ بەرای ئه و سەدەييە بگەڕێتەوە ئەمەيش تائێستا لەلێکۆڵينەوە و لێ وردبوونەوەدايە، بەگشتی دەکرێت بڵێين زۆرێک لەلێکۆڵينەوە و بۆچونەکان تائێستا لەمێژووی نوێدا پێيان وايە سەرەتای سەدەی نۆزدە ياخود لە چارەکی کۆتای ئه و سەدەيەدا کەلار ئاوەدان کراوەتەوە و ناوی هاتووە بەتايبەت نيشتەجێبوونی هۆزی جاف لە سنورەکە و بيناکردن ياخود نۆژەن کردنەوەی قەڵای شێروانە (1866-1874)ز کەئەمەيش تائێستا جێگەی مشتومڕە.
سەرچاوەکان کەلار و ئاوەدان کردنەوەی لەسەردەمی مێژووی نوێدا بۆ کۆنتر دەگەڕێننەوە کە ئەمە بۆ مێژووی کەلار و ناوچەکە تازەيە و بەدڵنيايەوە لەم ڕووە دەرگامان بۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی ووردتر بدوێين، هانی لێکۆڵەران و مێژوونوسانيش دەدات کاری باشتر لەم ڕووە بکەن، دڵنيام هەوڵەکان لەم ڕووە چڕ بکرێنەوە لەسەر ئاستی دامەزراوە و دەزگا ئەکاديميەکان بەتايبەت زانکۆی گەرميان کار بکرێت و سەردانی شوێنە ئەرشيفيەکانی تورکيا بکرێت زۆر مێژووی شاراوەی ئەم ناوچەييە ڕوون دەبێتەوە و شتی نوێش دەخولقێنێ.
شاری کەلار لەسەردەمی سوڵتان #سلێمانی# قانونيدا دەيەميين سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی کە لە 1520ز هاتوتە حوکم تاساڵی 1566ز فەرمانڕەوا بووە، سەردەمەکەی بەفراوانخوازی دادەنرێت توانی بەشی زۆری ئەوروپا و ئاسيا و ئەفەريقيا بگرێت بەتايبەت عێراق و کوردستان، سەردەمی ئەم هاوسەردەمی تەهماسبی يەکەمی (1524-1576)ز شای ئێرانە کەلە ململانيەکی مەزهەبی و سياسيدا بوونە ئەمەيش کاريگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوردستان هەبووە.
ئەوەی لێرەدا دەيخەينەڕوو بۆ مێژووی کەلار و ناوچەکە تازەيە ئەويش ئەوەيە لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونيدا کەلار ئاوەدان بووه لەساڵی 1528 فەرمانڕەواکەی ناوی (زلفەقار) بووە، ئەم زانياريانە لە کتێبی (سليمان القانونی، سلطان البرين والبحرين، حقائق فی ضوء المصادر)دا خراوەتەڕوو لە نوسينی پرۆفيسۆر دکتۆر فەرەيدون ئەمجان بە زمانی تورکی و لەلايەن دکتۆر جەمال فاروق و کەمال ئەحمەدەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و چاپی يەکەمی لەساڵی 2014 لەقاهيرە بڵاوکراوەتەوە لەلايەن دەزگای نيل بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
لەوەرگێڕدراوە عەرەبيەکەی کتێبی (سليمان القانونی، سلطان البرين والبحرين، حقائق فی ضوء المصادر) دا باس لەوە دەکات شاری بەغدا لەپيشوودا لەلايەن شائيسماعيلی سەفەوييەوە گيراوە لەساڵی 1508ز، دواتر باس لەکەسايەتيەکی فەرمانڕەوا دەکات لەناوچەکە بەناوی (نهود عەلی سوڵتان ئۆغلۆ زولفەقار) کەبۆخۆی لە تورکمانەکانی موسڵ بووە (سەرچاوە مێژووييەکان کوردبونی ئەم کەسايەتيەکان سەلماندووە بەناوی زۆلفەقار کەلهور، بەڵام لەم سەرچاوەيەدا بەتورکمان ناوی هاتووە)، خاوەن کەسايەتێکی بەهێز بووە لەناوچەکەدا و توانی بەغدا کۆنترۆڵ بکات لەسەردەمی شاتەهماسبی بەکەمدا، هەرله و لێکۆڵينەوەيەدا نوسراوە زولفەقار ئه و دەمە فەرمانڕەوای کەلار بووە لەساڵی 1528ز، دواتر لەپەراوێزدا نوسراوە کەلار : شارێکە دەکەوێتە باکوری عێراقەوە بە ووتەی وەرگێڕەکانی ئەم کتێبە، فەرمانڕەوای کەلار هەڵدەسێت مامی خۆی دەکوژێت بەناوی ئيبراهيم خان کەلەلايەن سەفەويەوەکانەوە کرابوو بە فەرمانڕەوا (حاکم)ی بەغدا، کوشتنەکەيشی لەلايەن زولفەقاری برازايەوە به و شێوەيە دەبێت کە ئيبراهيم خان لەڕاوشکار بووە بە بێ پاسەوان و ئەويش فرسەت دێنێ و دەيکوژێت و دەچێتە جێگەکەی.
هەر لەم لێکۆڵينەوەيدا ئەوە خراوەتەڕوو زولفەقار نازناوی (خليفە الخلفاء) ی هەبووە دەزانێت شاتەهماسبی يەکەم بەم ڕووداوە پەست و نيگەران دەبێت و ئەمە قبوڵ ناکەن هەربۆيە بەغدای پەيوەستی عوسمانيەکان کردووە و کليلی شارەکەی بۆناردون، بەچەند ڕێگەيەک ويستويەتی دڵی عوسمانيەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێ ئەويش ووتاری هەينی بەناوی سوڵتان دەست پێکردووە تەنانەت پارەيشی بەناوی ئەوانەوە لێداوە ئه و دەمە کە زولفەقار ئه و کارانەی بۆ عوسمانيەکان کردووە ئەوان لەئەوروپا بە گەمارۆدانی شاری ڤييەناوە خەريک بوون لەساڵی 1529ز، ئه و دوورەپەرێز و خۆخەريک کردنەيی عوسمانيەکان بەرؤژئاواوە وا لە شاتەهماسب دەکات بير لەگەمارۆدان و گرتنی بەغدا بکاتەوە، شا سوپای نارد بۆ گرتنی بەغدا و زولفەقار هەوڵی بەرگری دەدات تائەوکاتەی پاڵپشتی عوسمانيەکانی پێ بگات بەڵام لەلايەن کەسێکی نزيکيەوە خيانەتی لێ کراوە بەناوی عەلی بەگ، هەر ئەمەيش وای کرد شاری بەغدا لەلايەن سەفەويەکانەوە بگيرێت و گرتنی ئه و شارەيش بوو بەهۆی گرتنی تەواوی عێراق.
له و دەقەی سەرەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە شاری کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونيدا ئاوەدان بووە لەساڵی 1528ز، تەنانە فەرمانڕەواکەی(حاکم)ی کەسێکی بەهێزی تورکمان بووە بەناوی زولفەقار، ئه و فەرمانڕەوايە ڕاستەوخۆ لەدوای کوشتنی مامی لەفەرمانڕەوای کەلارەوە دەبێتە حاکمی بەغدا کە ئەودەم شارێکی بەهێز و گرنگ بووە، نوسەری ئەم کتێبە پرۆفيسۆر دکتۆر فەريدون ئەمجان feridun emcen خاوەن پێگەيەکی بەهێزە، لەساڵی 1979 بەشی مێژووی کۆلێژی ئاداب – زانکۆی ئەستەمبوڵی تەواو کردووە، لەهەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە لەساڵی 1985ز، خاوەنی چەندين ووتار و لێکۆڵينەوەيە لەسەر لايەنە جۆربەجۆرەکانی دەوڵەتی عوسمانی، هەروەها خاوەنی شەش کتێبی ئەکاديمی ئاست بەرزە لەسەر عوسمانيەکان، ئه و کەسانەی ئەم کتێبەيان وەرگێڕاوە بەهەمان شێوە خاوەنی ئاستی زانستی بەرزن تەنانەت لەلايەن ليژنهيەکی زانستی و هونەريەوە کاروبارەکانی وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبەيان کردووە.
بەم شێوەيە دەردەکەوێت مێژووی کەلار و ناوچەکە بۆ کۆنتر دەگەڕێتەوە وەک ئەوەی ئێمە پێشتر زانياريمان هەبووە تەنانەت باس لەوە کراوە کەلار گوندێکی ئاوەدان بووە بەڵام بە پێی بەڵگەکانی نێو ئەم کتێبە دەردەکەوێت کەلار شارێکی ئاوەدان بووە و لەلايەن کەسايەتێکی بەهێزەوە حوکم کراوە کەڕاستەوخۆ دوای حوکمی کەلار چوەتە شاری بەغدا و له و شارە فەرمانڕەوا بووە، وەک وەرگێڕەکانی کتێبەکە لەپەراوێزدا نوسيويانە کەلار شارێکە لەباکوری عێراق، وەک دەردەکەوێت هيچ شارێکی تر بەم ناوە لەعێراق و کوردستاندا نەبووە، به دەرکەوتنی ناوی شاری کەلار لەساڵی 1528ز دەرگامان لەبەردەمدا دەکاتەوە زياتر لەم ڕووە لێکۆڵينەوە بکەين و ووردتر هەوڵی دۆزينەوەی مێژووی ونی کەلار و ناوچەکە بدەين، لێرەدا دەبێت ئەوەيش بڵێم دکتۆر عوسمان عەلی – مامۆستا لە بەشی مێژوو لە کۆلێجی ئاداب – زانکۆی سەلاحەديين لە#هەولێر# کە بەندە وەک خوێندکاری ماستەر ئەمساڵ (2019) وانەی دەوڵەتی عوسمانی پێ دەوتين بۆخۆی پسپۆڕی مێژووی نوێی کوردە و لەسەر ئه و مێژووە لەئەرشيفی عوسمانی کاری کردووە و شارەزای هەيە، لەم ڕووەوە جەختی لەسەر هەمان ڕاستيەکان کردووە و پێی وابوو ئه و زانياريانە لەسەر مێژووی کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمان لەساڵی 1528 لەسەرچاوەی ئاماژە بۆکراو ڕاست و دروستە و پاڵپشتی کرد.[1]