بۆ/سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# تێکۆشەر
سڵاوو ڕێز....
بەخۆشحاڵییەوە حزبەکەمان، حزبی چەپی دیموکراتی کورد لەسوریا لەکانگای دڵەوە پیرۆزبایی گەرمی سەرکەوتنی چوارەمین کۆنگرە لە ئێوەو تێکڕای کادیرو ئەندامەکانی یەکێتی دەکەین، سەرکەوتنی کۆنگرە دەستکەوتێکی مەزن بوو بۆ حزبی برامان و تێکڕای جەماوەری کوردستان و عیراق، دەستەکەوتێکە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای چوار دەیەو نیو سەدە لەتێکۆشان و خەباتی بێوچان و قوربانیدانی زۆر هاتۆتە دی، لە کاروانی خەباتەکەیدا، یەکێتی دەیان هەزار شەهیدو برینداری بەخشیوە بەگەلەکەی.
هەروەها لە کاروانی دوورو درێژی خەباتە سەختەکەیدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستکەوت و سەرکەوتنی بێشووماری بۆ گەلی کوردستان بەڕابەرایەتی کۆچکردووی هەمیشە نەمر #مام جەلال# دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێناوەتە دی.
خوشک وبرایانی خۆشەویست
بەگرنگییەوە دەمانڕوانییە کارەکانی چوارەمین کۆنگرەتان، متمانەی تەواویشمان بەتواناکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە لەپێناو زاڵبوون بەسەر کۆسپەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگ و دژوارییەکان، هەروەها پتەوکردنی ڕێبازە مەزنەکەی کوردایەتی مامی گەورە.
جارێکی دیکەش، سڵاوتان بۆ دەنێرین، بەهیوای پتەوکردنی پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو حزبمان، لەپێناو خزمەتکردنی بەگەلەکەمان و نەتەوەی کورد.
بەپەرۆشەوە دەڕوانینە ڕۆڵی پێشەنگی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، کە ڕۆڵی کاریگەرو گەورەی هەبوە لە بونیاتنانی پایەکانی هاوپەیمانی کوردستانی و پێکەوەنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ گەلانی ناوچەکە.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزو خۆشەویستی
ساڵح گدۆ
سکرتێری گشتی حزبی چەپی دیموکراتی کورد لەسوریا
قامشلۆ
26-12-2019