ایسەلە و پاشناوی بوراکە، لە ساڵی 1989 لە شاری #وان#-ی باکووری کوردستان لەدایکبووە، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی #جۆلەمێرگ#ە، بەڵام دەمێکە ماڵباتەکەی بۆ شاری وان کۆچیان کردووە.
تاوەکو تەمەنی (9) ساڵی هەر لە وان ژیاوە، بەڵام دواتر وەکو بەشێک لە خەڵکی ئەم ناوچەیە بۆ کارکردن ڕووی لە ئیستەنبۆڵ کردووە، و لەوێ ژیانی بردووەتەسەر و خوێندنیشی هەر لەم شارە بووە، تاوەکو قۆناغی زانکۆ، ئێستاش قوتابییە لە بەشی میوزیکی زانکۆی ئیستەنبوڵ، چونکە هەوڵ دەدات بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی و زانستی لە میوزیک و هونەری گۆرانیی کوردی شارەزا بێت.